وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە توندی دژایەتی پرۆژەیاسای حەشدی شەعدی دەکات و ئاشکرایکرد، ئەمریكا پاڵپشتی لە تەواوی سەروەری عیراق دەكات.
تامی برۆس وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریکا بە توندی دژایەتی پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی دەکات و پاڵپشتی لە تەواوی سەروەری عیراق دەکەن.
وتیشی، ئەمریکا پاڵپشتی لەپرۆژە یاسایەك ناکات كە عیراق دەخاتە ناو بازنەی دەوڵەتێکی سەر بە ئێران، ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەم پرۆژە یاسایە، گروپە چەكدارەكان كە بەشێكیان گروپی تیرۆریستین و سەر بە ئێرانن بە یاسای و دەستووری دەكرێن.
تامی بروس ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پڕۆژە یاسایە دژی رێككەوتنی ستراتیژی ئەمریکا لەگەڵ عیراق و یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە.