بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە نوری مالیکی دەکات
١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
دەقی پیرۆزباییەکە...
برای بەڕێزم نوری مالیکی، ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی.
بەبۆنەی بەستنی ھەژدەیەمین کۆنگرەی حزبە تێکۆشەرەکەتان و ھەڵبژاردنەوەتان بە ئەمینداری حزبی دەعوەی ئیسلامی پیرۆزباییتان لێدەکەم، ھیودارم ھەمیشە لە بەرەوپێشچوون و گەشەکردندا بن. دڵنیاین ئەم ھەنگاوە بەرپرسیارێتی گەورە دەخاتە ئەستۆی بەڕێزتان و حزبە تێکۆشەرەکەتان کە مێژوویەکی گەشی ھەیە لە خەبات لە دژی دیکتاتۆری و زوڵم و زۆری رژێمی لەناوچوو، ھەروەک چۆن بەرپرسیارێتییەکی دیکەشتان بۆ زیاد دەکات لە پتەوترکردنی پەیوەندی لەگەڵ سەرجەم ھێز و لایەنە خەباتگێڕەکانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق لەپێناو بەرژەوەندی گەل و بەرقەراربوونی ئاشتی و تەبایی و برایەتی لە وڵاتدا.
ھەر بەم بۆنەیەشەوە دووپاتی دۆستایەتی و پەیوەندی پتەوی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حزبی دەعوە دەکەینەوە لەپێناو ھێنانەدی ئامانجە باڵاکانی گەلی عێراق و پاراستن و درێژەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و کاری پێکەوەییمان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم
براتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی