وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکانداو، بە فەرمانێکی وەزاری دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری، بە ژمارە ٣١٧ کە لە رۆژی ٦ ی ئەم مانگە بەمەبەستی فراوانکردنی مەودای خوێندنی تەکنیکی و پیشەیی (TVET) دەرکراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بریاردراوە دەرگای پێشکەشکردنی پرۆپۆزەڵ بۆ کردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی (TVET) لە ھەرێمی کوردستان ڕابگەیەندرێت و ئەمساڵ وەرگرتنی پرۆپۆزەڵی کردنەوەی پەیمانگەی تەکنیکی پیشەیی (TVET) لە پێشینەی کارەکانی وەزارەت دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش ھەرکەسێک خوازیارە دەتوانێت لە رۆژی ١٠ ی ئەم مانگە تا ١٠ ی شوبات پرۆپۆزەڵەکانیان پێشکەش بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رونکردوەتەوە، ئامانج لەم بریارەش بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی شارەزاو کارامە و بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی بازاڕی کاری کوردستانە .
سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاندووە، لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنەمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە ھاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران لە ڕۆژی چوارشەمە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ی دەستی پێکردوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدانی ھەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوپەڕی پ پێنج ھەزار دینار، مافی وەرگرتنی ھیچ بڕە پارەیەکی تریان نییە.
فوزە یوسف ئەندامی دەستەی ھاوسەرۆکایەتی پارتی یەکیتی دیموکرات (پەیەدە) وتی، پێویستە ھاوپەیمانی نێودەولەتی لە شەری دژی داعش و روسیا لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاڤای کوردستان بێدەنگی بشکێنن و ئاسمانی رۆژئاڤا بۆ تورکیا قەدەغە بکرێت.
ئەوەش دوای ئەوە ھات کە ماوەی ١٠ رۆژە ھیچ بەشە بەنزینێک رەوانەی پارێزگاکە نەکراوە. ئەندامێکی لیژنەی سوتەمەنی لەقائیمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەڵەبجەش بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کێشەی رەوانەنەکردنی بەنزین ھونەری بووە و چارەسەرکراوە، لەئێستادا بڕیارە رۆژانە دوو تانکەر بەنزین بگاتە بەنزینخانەکانی پارێزگای ھەڵەبجە.خاوەنی بەنزینخانەیەکیش دەڵێت، بەھۆی کەمی ھاتنی بەنزینەوە قەرەباڵغی زۆرلەسەر بەنزینخانەکان دروست بووە.
"تارق حەیدەری"قائیمقامی قەزای کۆیە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، کردنەوەی نوسینگەی بایۆمەتری بۆ قەزای کۆیە بەکارێکی گرنگە، چونکە پێشتر دەبوایە ھاووڵاتیان و مووچەخۆرانی کۆیە لەکاتی ھەبوونی گرفتێکدا سەردانی پارێزگای ھەولێریان بکردایە، بەڵام بەکردنەوەی نوسینگەی بایۆمەتری لە قەزاکە ئەو گرفتانە چارەسەرکران و لەمەودوا دەتواندرێتن ھەر گرفتیک لە بایۆمەتریدا ھەبێت لە نوسینگەی کۆیە چارەسەری بکەن.
"عومەر جەبار"سەرۆکی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕەوشی ئابوری ھەرێم کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر خاوەن پێداویستی تایبەت دروستکردووە، لەبەرئەوە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم دەکات ھاوکار و پشتویانی کورتە باڵاکان بن.
سەبارەت بە ھەمواری یاسای ماف و ئیمتیاراتی خاوەنپێداویستی تایبەت "دلێر فەریق" وتەبێژی کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان ڕایگەیاند، یاسای ماف و ئیمتیاراتی خاوەن پێداویستی تایبەت ھەموار کراوەتەوە و لە ئەمڕۆوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
عامر شوانی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، ھێزەکانی نەھێشتنی تاوان لەکەرکوک تاوانێکی کوشتنیان لەگەرەکی راپەرینی شاری کەرکوک ئاشکرا کردوە و ئەنجامدەرەکەشیان دەستگیرکردوە.
وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک راشیگەیاند، ھەفتەی رابردوو حاڵەتێکی کوشتن لەنێو گەرەکی راپەرینی شاری کەرکوک ئەنجامدراوە و ھێزەکانیان دەستیان بەلێکۆڵینەوە لەرووداوەکە کردوە.
عامر شوانی وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتیشی، دوای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن ھاوڵاتیانەوە لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لەو روداوە پێکھێناوە و توانیویانە لەماوەیەکی کورتدا ئەنجامدەری تاوانە بدۆزنەوەو دەستگیری بکەن کەخزمی کوژراوەکەیە.
وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک راشیگەیاند، ئەو کەسەی تاوانەکەی ئەنجامداوە خەسووی کەسە کوژراوەکەیە.
رونی کردەوە، رووداوەکە بەو ھۆیە روویداوە کێشەی خێزانی لەنێوان زاواکە و ماڵی خەسویدا ھەبوە و خەسۆکە فرسەتی ھێناوە زاواکەی بەفیشەک لەماڵەکەیاندا کوشتوە و دەست بەسەر ئەو چەکەشدا گیراوە کەتاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.کەسی کوژراو و تاوانبارەکەش لەپێکھاتەی عەرەبن.
لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە بارەی کێشە و کەمیی بەرھەمھێنان و گرانی نرخی نەوت و غاز کۆبوونەوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوێکی کۆبوونەوەکە بڕیاردراوە یاداشتێک لە بارەی چاودێریکردنی کوالیەتیی غاز و کەمکردنەوەی نرخ و دادپەروەری لە دابەشکردنیدا لە شارەکانی ھەرێم ئاڕاستەی حکومەت بکات، بۆ ئەوەی پشکی ھاووڵاتییان پارێزراو بێت و بە ڕێگەی بازرگانی نەفرۆشرێت.
ڕاشیگەیاندووە، دەبێت کارگەکان و کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی غاز پابەند بکرێن بە دروستکردنی کۆگا بۆ عەمبارکردنی غاز لە کۆگاکانیاندا بۆ ئەوەی لە کاتی پێویست سوودی لێ وەربگیرێت، یاداشتێکیش لە بارەی چاودێریکردن و کەمکردنەوەی نرخی نەوتی سپیی ماڵان لە بەرژەوەندیی گشتیی ھاووڵاتییان، ئاڕاستەی حکومەت دەکات.
جێی ئاماژەیە، ھەڵمەتەکە بەردەوامە و ھەر کەس و لایەنێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی سزای یاسایی تووند دەبێتەوە.
ھۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد و بەڵگەنامە ڕەسمییەکانی پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرد.
سبەینێ پێنج شەممە دوا وادەیە بۆ خۆکاندیکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و تا ئێستاش چەند کەسێک خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندید کردووە.
ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، سەعات ٩ و ٢٩ خولەکی شەوی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٣ و بە قوڵایی ٧٢ کیلۆمەتر سلێمانی و ناوچەکانی دەورووبەری ھەژاند.
دواتریش چوار بومەلەرزەی تر بە گوڕ و قوڵایی جیاواز سلێمانی و ناوچەکانی دەورووبەری ھەژاند.
بە پێی زانیارییەکان بومەلەرزەکان ھیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، بەڵام زیانی بە خانووی بەشێک لە ھاوڵاتیان گەیاندووە.
شیروان جەلال جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی کۆیە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، خوێندکارەکان لایت شەحنیان لەسەر ھیتەر داناوە و دوای ھاتنەوەی کارەبا ھیتەرەکەیان ئیشی کردەوە لایت شەحنەکە گڕیگرتووە و دووچاری تەنگەنەفەسی بوون.
بە پێی ڕێنماییەکانی ئەنجومەنی عیراقی بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژیینەوەی زانستی عێراق لە فەرمانێکی کارگێڕیدا ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە بە دانانی ژمارەیەک سەنتەری مەشقکردن لە ڕیزی سەنتەرەکانی پشت بەستراوی خوێندکارانی پسپۆڕییەکان، بەھۆی بوونی مەرج و ڕێنماییەکان تیایدا.
نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی وەک گەورەترین سەنتەری مەشقی ڕاھێنانی خوێندکارانی پسپۆڕییەکان بۆ نەشتەرگەری لە ڕیزی سەنتەرەکان دەستنیشانکردووە.