١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ وەک ڕۆژی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرا
کوردسات نیوز
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢
"نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردنی گشتیی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان ئیمزا کرد و ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ وەک ڕۆژی ئەنجامدانی خولی شەشەمی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستنیشان کرا.
ھاوکات لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەک پەرلەمان و حکومەت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستانی ڕاسپارد، دەست بە ڕێکارەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە بکەن.
لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩وە وادەی کارەکانی کۆمیسیۆن بەسەرچووە و تا ئێستا کۆمسیۆنێکی نوێی ھەرێم دروست نەکراوە و یاسای ھەڵبژاردنیش ھەموارنەکراوەتەوە، پێدەچێت بەو دوو ھۆکارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراودا ئەنجام نەدرێت.



