ھاتوچۆی ھەولێر رەتیدەکاتەوە گۆڕانکاری لە دەرھێنانی مۆڵەتی شۆفێری کرابێت
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی ھاتۆچۆی ھەولێر رایگەیاند، لە رۆژانی رابردوودا لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بابەتێک بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بە گۆرانکاری لە نرخی وەرگرتنی فۆرم و زیادکردنی رۆژەکانی چونە نوسینگەی فێرکردنی لێخورین و بەشداریکردن لە سیمیناری تایبەت بە یاساکانی لێخورین ، بەڵام ھەموو ئەو ھەواڵانە دورن لە راستیەوە و لە ئێستادا ھیچ گۆرانکارییەک لە بابەتی وەرگرتنی پارە بۆ فۆرم نەکراوە و ھەر بابەتێک پەیوەندی بە ھاتوچۆوە ھەبێت لە پێگە فەرمییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە .


