لە گەرمیان سێ بەنداوی بچوک دروستدەکرێت
کوردسات نیوز
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢
بەنداوی بچوک
بەرێوەبەرایەتی ئاودێری گەرمیان سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ھەرسێ بەنداوەکە دەکات، بەنداوەکانیش بریتین لە بەنداوی سەرقزڵ لە ناحیەی قۆرەتوو کە بەرزییەکەی ١٢ مەترە و بە بودجەی ٩٠١ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت .
بەنداوی گۆبانیش لە کەلار بەرزییەکەی ١٠ مەتر و بە بودجەی ٧٩٥ ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت ، بەنداوی سەید حسێنیش لە کفری یەکێکی ترە لە بەنداوەکان کە بە بەرزی ١١ مەتر و بە بودجەی ٩٥٩ ملیۆن دینار دروست دەکرێـت .



