ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە پۆڵەندا ھەماھەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پۆڵەندا و پاسەوانی سەر سنور دەکات بۆ پێشکەشکردنی ھاوکاری بەو عێراقییانەی دەتوانن لە ئۆکراین بچنە دەرەوە.


ئاماژەی بەوەشدا، چوار ھاوڵاتی عێراقی دوای چوونیان بۆ شارێکی سەر سنوری ئۆکراین و پۆڵەندا و لەکاتی گەڕانیان بۆ شوێنی مانەوە لەلایەن پۆلیسی ئۆکراین دەستگیرکراون،  دواتر بە ھەوڵی باڵیۆزخانەی عێراق ئازاد کراون.


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق داواشی لە ھاوڵاتیانی عێراقی لە ئۆکراین کرد، بەووریاییەوە مامەڵە بکەن.


وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاندووە، ٥ ھەزار و ٥٣٧ رەوەندی عێراقی لە وڵاتی "ئۆکراین"دان، کە ٤٥٠یان خوێندکارن و بەسەر ٣٧ زانکۆدا دابەش بوون.