"جەمیل ڕەحمانۆ" ئەندامی نوێنەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەو کۆڕبەندە تایبەتە بە گیراوەکانی داعش لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و تیایدا چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە سوریا و عێراق و کوردستان دەخرێتەڕوو.

وتیشی، لە ئێستادا ١٢ ھەزار گیراوی داعش لە زیندانەکانی باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ھەیە و داھاتوویان نادیارە، چونکە لە ھیچ دادگایەکدا دادگایی نەکراون.