عەباس ئەکرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھیچ ئامارێکیان سەبارەت بە ژمارەی خوێندکارانی کورد لە ئۆکراین لەبەردەست نییە چونکە کاتێک بۆ خوێندن روویان لەو وڵاتە کردووە، لە رێگەی زەمالەی خوێندنی ئۆکراین و وەزارەتەکەیانەوە نەچوون، بەڵکو وەزارەتی خوێندنی باڵا تەنھا پشتڕاستکردنەوەی بۆ کردوون. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا ھیچ خوێندکارێکی کورد لە ئۆکراین داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا نەکردووە بۆ ئەوەی کارئاسانی بۆ گەڕانەوەیان بکات.