"نەوزاد کامیل" بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ھەرێم لە وەزارەتی بارزگانی ھەرێم ڕایگەیاند، مانگانە ئارد لە وادەی خۆی بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، ھاوکات بەشی پێویستی گەنم لە کۆگاکاندا ھەیە تا دەگەینە وەرزی نوێی گەنم وەرگرتن.

 ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشە خۆراکی یەکەم بۆ ساڵی نوێ لە شارەکانی کوردستان دەستکراوە بە دابەشکردن و لە ڕێگەی بریکارەکانەوە دەگاتە ھاووڵاتیان، بەشە گەنمی یەکەم بۆ ساڵی نوێش چەند ڕۆژێکە بەردەوام دەگاتە سایلۆکانی ھەرێم و لە ھەفتەی داھاتوو دەنێرێتە ئاشەکان و لە ڕێگەی بریکارەکانەوە بەسەر ھاووڵاتیان دابەشدەکرێت.

جەختی لەوەشکردەوە، گەنم لە کۆگاکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق ھەیە و گرێبەستی نوێش لەگەڵ ئوسترالیا کراوە، بۆ ھێنانی گەنم و لەم نزیکانە دەگاتە عێراق، ئەو گەنمەی ئێستاش لە کۆگاکان ھەیە بەشی ئەوە دەکات ھەموو مانگێک لە کاتی خۆیدا ئارد لە ڕێگەی بریکارەکان دابەشبکرێت، تا دەگەینە وەرزی نوێی گەنم وەرگرتن.