کوردستان

دکتۆر یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کۆرۆنای جۆری دەلتا، لە بڵاوبوونەوەیەکی خێرادایە و لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ھەشت تووشبووی ڤایرۆسەکە لە سلێمانی گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی، ئەو حاڵەتانەی کە باری تەندروستییان ناجێگیرە لە زیادبووندایە و زۆربەی نەخۆشخانەکان پڕبوون لە تووشبووانی کۆرۆنا.

ھاوکات، بە پێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ١٠٧٨ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ١١ تووشبووی تریش گیانیان لە دەستداوە و ٧٢٣ کەسی تریش چاکبوونەتەوە.

بە پێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەرێم گەیشتە ٢٠٨ ھەزار کەس، لەو ژمارەیەش ٤٦٢٦ کەس گیانیان لە دەستداوە و ١٨٨ ھەزار و ٧٨٠ تووشبووی تریش چاکبوونەتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لە دەستداوە لە کاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بووە کە تەمەنی ٨ ساڵە لەگەڵ مێردمنداڵێکی تر کە تەمەنی ١٦ ساڵە و بە ڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو کردووە.


ڕاشیانگەیاند، قوربانیەکان وەستای ھەڵکەندنی بیر بوون و لە کاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک TNTیان بەکارھێناوە، بە وتەی خاوەن باخەکەش "ئەوانی بەکرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ ھەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە گەیشتوونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەکە بشکێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە".


لە ئێستاشدا باری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی رەئوف بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، تا ئەمڕۆ ٧٠ ھەزار گەشتیار کە زۆرینەیان خەڵکی ناوەڕاست و باشوری عێراقن ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە و پێشبینی دەکەن، تا کۆتایی جەژن بگاتە سەد ھەزار کەس.

بە پێی زانیارییەکانیش لە جەژنی ڕەمەزاندا ١٢٠ ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە پارێزگای سلێمانی بەو پێیەی لە جەژنی ڕەمەزاندا بەھۆی قەدەغەی گەشتیارییەوە لە ھەولێر و دھۆک زۆرینەی گەشتیاران ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کرد.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی حکومەتی عێراق لە ڕۆژانی ڕابردوو بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری وەک سلفە بۆ مووچەی ھەرێم ڕەوانەی حساب بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم کرد، دیسکی ئابووری کوردسات نیوز گەیشتووە بەو دەرەنجامەی کە حکومەتی ھەرێم بە پێی ئەو داھاتەی لە بەردەستیدایە دەتوانێت مووچە بە بێ لێبڕین دابەش بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ئەگەر ڕەوشی کۆرۆنا بە شێوەی ئێستا خراپ بێت لە دوای پشووەکانی جەژنەوە کوتانی فەرمانبەرانی حکومەت بە ڤاکسینی بە کۆرۆنا دەکەن ناچاری.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"شوان عومەر" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ھەڵەبجە زیادیکردووە و ٢٠ تووشبوو لە نەخۆشخانەی "وەفا" باری تەندروستییان ناجێگیرە.


وتیشی، توانای نەخۆشخانەکەیان سنوردارە و ئەگەر ئامارەکان لە بەرزبوونەوەدا بن توانای وەرگرتنی نەخۆشیان نابێت، داواشی کرد ھاووڵاتیان پابەندی ڕێکارەکان بن و دوور بکەونەوە لە شوێنی قەرەباڵغ. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر لە تەواوی قەزا و ناحیەکان چەند لیژنەیەکی تایبەتیان پێکھێناوە بۆ چاودێری کردن و بەدواداچوون بۆ بنکە و ناوچە گەشتیارییەکان، لیژنەیەکی تایبەتیش لە بازگەکان ھەیە بۆ پێشوازی و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە گەشتیاران. 
لە پارێزگای ھەولێر، ٤٠ ھەزار تەختی نوستن و زیاتر لە ٣ ھەزار کەپری گەشتیاری لە سنوری قەزا و ناحییەکانی پارێزگاکە ھەیە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یادگار سدیق گەڵاڵی، خاوەن بڕوانامەی ماستەر لە بەڕێوەبردنی نەوت و گاز و شارەزا لە گرێبەستە نەوتییەکان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رێککەوتنی وڵاتانی ھاوپەیمانی ئۆپیک پڵەس کاریگەی دەبێت لەسەر جێگیری نرخی نەوت و رێککەوتنەکەش بە جۆرێکە لە سەرەتای مانگی ئابی ٢٠٢١ەوە مانگانە بڕی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت زیاد بکرێت تاوەکو کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ کە دەکاتە دوو ملیۆن بەرمیل نەوت تاوەکو کۆتایی ساڵ و ئەو زیادکردنەش لەسەر بنەمای رێککەوتنی ساڵی ٢٠٢٠ دەبێت.

باسی لەوەشکرد، ھەرچەندە بڕیاربوو کۆتایی مانگی ئایاری ٢٠٢٢ کۆتایی رێککەوتنەکە بێت ئەوەش درێژکراوەتەوە بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ بەڵام لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ گۆڕانکارییەک روودەدات ئەویش ھەریەک لە وڵاتانی سعودیە و روسیا لە مانگی ئایاری ٢٠٢٢ەوە بەرھەمھێنانی نەوت ٥٠٠ ھەزار بەرمیل زیاد دەکەن بۆ ھەردووکیان دەکاتە یەک ملیۆن بەرمیل.

یادگار سدیق وتیشی، "وڵاتانی عیراق و کوەیت لەمانگی ئایاری ٢٠٢٢ بەرھەمھێنان زیاد دەکەن ھەر یەکەیان بە بڕی ١٥٠ ھەزار بەرمیل و ئیماراتیش بەرھەمی زیاد دەکات بۆ سێ ملیۆن و پێنج سەد ھەزار بەرمیل کە لە ئێستادا سێ ملیۆن و ١٧٠ ھەزار بەرمیل بەرھەمدەھێنێت".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا بە بەراورد لەگەڵ چەند ھەفتەیەک بەرلەئێستا سێ ھێندە زیادیکردووە، ئامارەکان ترسناکن و پێشبینی دەکرێت رۆژانە ھەزاران کەس توشی ڤایرۆسەکە ببن، ئەگەر بەریەککەوتن کەم نەکرێتەوە، کارەسات بەڕێوەیە. 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی داواش لە ھاوڵاتیان دەکات لە رۆژانی جەژندا پابەندبن بە رێنماییەکان و دەمامک ببەستن و قەرەباڵغی کەم بکەنەوە.  

ئەو راگەیەنراوەی وەزارەتی تەندروستی لەکاتێکدایە، رۆژی یەک شەممە بەرزترین ئاماری توشبوون بە کۆرۆنا لە ماوەی ئەمساڵدا تۆمارکرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی ٣٤٠٠ مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا ١٤ کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی.


ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەکانی کۆنترۆڵی کارەبای پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی، دھۆک و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرھەمھێنانی کارەبا، گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.


وەزارەتی کارەبا راشیگەیاندووە، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە ٤٢٠٠ تا ٤٥٠٠ مێگاوات کارەبا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوو بەھۆی ڤایرۆسی کۆۆنا ژمارەیەکی زۆری مردن و بۆیەکەمین جار بەرزترین رێژەی توشبوون لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا لەکوردستان تۆمارکرا. 

راشیگەیاند، بەھۆی ھەڵسوکەوت و بێباکی ئێستا بەرامبەر کۆرۆنا کارەساتی دڵتەزێن بەڕێوەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی مەسیحی بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی ئاشتی و پێکەوەژیان لە نێوان پێکھاتەکان، سەردانی سلێمانی کرد و لە لایەن نوێنەری ئاین و پێکھاتە جیاوازەکان پێشوازییان لێکرا.

دکتۆر "ئەلانبا ئەنتۆنیۆس" سەرۆکی ئەساقیفەی کورسی ئۆرشەلێم و سەرۆکی وەفدی مەسیحییەکان لە رێگەی کوردسات نیوزەوە پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە ھەموو مسوڵمانان کرد و راشیگەیاند، ھیوادارە کوردستان لە پلەیەکی بەرزی پێکەوەژیان بێت وەک ئەوەی ھەموان چاوەڕێ دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا چەند رێنماییەکی سەبارەت بە گەشتکردن و ھاتن بۆ ھەرێمی کوردستان دەرکرد.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، لە کاتی گەشتکردنی ھاوڵاتیاندا پێویستە پشکنینی کۆڤید١٩ی کردبێت و بە نێگەتیڤی دەرچووبێت پێش کەمتر لە ٧٢ سەعات و سەبارەت بە ھاتنە ناوەوەش دەڵێت ئەو ھاووڵاتیەی بەڵگەی پشکنینی نێگەتیڤ یان بەڵگەی ھەردوو بڕە ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی دێتە ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی ھیچ بەڵگەیەکی پێ نیە تیمەکانی تەندروستی پێش ھاتنە ناوەوەی بۆ ھەرێمی کوردستان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدەن.

دەشڵێت، کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاوڵاتیان لە سەر ھێڵەکانیان گەشت دەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانە دەکەوێتە ئەستۆیان و سەبارەت بە مناڵان تا تەمەنی  ١٠ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵی ئاسمانی ھەماھەنگ و راوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگە پێدان یان ڕێگری لە گەشت کردنی ئەو مناڵانە، فڕۆکەخانە بەرپرس نیە لە ڕێگرتنی مناڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە روونکردنەوەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتییدا ئەوە ھاتووە، لە رۆژی ٢ی ١١ی ٢٠٢٠ بڕیاری کارگێڕی مەکتەبی سیاسی دەرچووە، دەبوایە لەو رۆژەوە عیماد ناسح وەکو سەرپەرشتیاری دەزگای میدیایی کەرکوک دەستبەکاربوایە، بەڵام شوان داودی ھانای بۆ ئەم بەرپرس و ئە بەرپرس برد تا جێبەجێکردنی بڕیارەکە دوابخات.


ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا دەرفەت بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی یەکێتی و کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لەبارە و بڕیاری لادانی شوان داودی و عیماد ناسح پەسەندکرا.


مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی رونیشیکردووەتەوە، ئەو گەشەکردنە میدیاییە شوان داودی باسی دەکات بەرھەمی کاری دەستە جەمعی ھەڤاڵانی دەزگای میدیایی کەرکوک و پشتیوانی دارایی و مەعنەوی مەکتەبی راگەیاندن و مەکتەبی دارایی و کەس سوپەرمان نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێم رایگەیاندووە، پێویستە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومی و تایبەت و گشتییەکان بەشداری بکەن لە توندتکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی و بەردەوامیدان بە بڵاوکردنەوەی ھۆشداری ھاوڵاتیان و زیاتر چرکردنەوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لەسەر کارو شوێنە گشتیەکان و بەھێزکردنی چاودێری کردنی خاڵە سنوریەکان و فرۆکەخانەکان.

دەشڵێت، پێویستە سەرجەم فەرمانبەرانی دام و دەزگا حکومیەکان ڤاکسینی دژە کۆرۆنا  وەربگرن.

راشیگەیاندوە، نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆز و فەرزەکانی تری نوێژکردن بە رێکاری توندی خۆپارێزی ئەنجامدەدرێت و پێویستە دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان ھەموان رەچاوی رێنمایە تەندروستیەکان بن لە دروستکردنی قەڵەباڵغی دوورکەونەوە و ھەر کەسێک ماسک نەبەستێت ئەوە بە پێی رێکارەکان ٢٠ ھەزار دیناری لێدەسێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەموو شوێنە گشتیەکانی وەک مارکێت و ریستۆرانت و شوێنە بازرگانییەکان نابێت رێگە بدەن بە بێ ماسک کەس بچێتە ژوورەوە و ھەروەھا بەردەوامی قەدەغەکردنی چوونە سەر قەبران و دانانی پرسە لە مزگەوت و ماڵان یاخود دانانی خێمە لە باخە گشتیەکاندا.

رونیکردووەتەوە، دەسەڵاتی تەواو دەدرێت بە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ داخستنی ئەو شوێنانەی پابەندی رێنمایەکان نابین.

لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا جەختیانکردووەتەوە، پێویستە دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت و کرێکارانیش پابەندبکرێن بە بەستنی ماسکەوە بە پێچەوانەوە دەبێت بری ١٥٠ ھەزار دینار پێبژاردن وەربگرێت و شۆفێرەکانی ئوتومبێل بە ھەموو جۆرەکانیەوە لە کاتی ھەبوونی سەرنیشین دەبێت ھەردوولا ماسک ببەستن و ئەگەر شوفێر ماسک نەبەستێت ئەوە بە بری ٥٠ ھەزار دینار بۆ ھەر سەرپێچیەک لێی وەردەگیرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی ھەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ھەزار و ٩٨٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە و ١٩ توشبووش گیانیان لەدەستداوە. 


ئاشکراشیکرد، پابەند نەبوون بە رێنماییەکان ھۆکاری زیادبوونی ئامارەکانە و ژمارەی توشبووان لەوە زیاترە کە تۆماردەکرێت. 


وتیشی، تائێستا ٨٧ پزیشک و کارمەندی تەندروستی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...758759760761762...823