سەڵاحەدین دەمیرتاش: ھەدەپە داھاتووی دیموکراسیەت لە تورکیا دیاری دەکات
کوردسات نیوز
٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە چاوپێکەوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، حکومەتی تورکیا لە ھەوڵەکانی بۆ داخستنی "ھەدەپە" بەردەوامە، بەڵام دەبێت ئەو لێکەوتە سیاسییانە لەبەرچاو بگرێت کە لەکاتی داخستنی ھەدەپەدا درووست دەبن.
راشیگەیاندوە، دەنگدەرانی "ھەدەپە" لەڕێگەی پیشاندانی ھەڵوێستێکی کاراوە داھاتووی دیموکراسیەت لە تورکیا دیاری دەکات، بڕیاری داخستنی "ھەدەپە"ش ئەو ھەڵوێستە روونتردەکاتەوە و خۆراگریی دەنگدەرانی زیاتر دەکات.



