دەرچوانی کۆلێژی یاسا لە زانکۆی قەڵەم سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد
کوردسات نیوز
١ی ئازاری ٢٠٢٢
مەزاری سەرۆک مام جەلال
لە دوای تەواوکردنی دواین قۆناغی خوێندنیان خوێندکارانی کۆلێژی یاسای زانکۆی قەڵەم لە ھەر سێ پێکھاتەی (کورد ، عەرەب ، تورکمان ) وەک پێزانینێک بۆ رۆڵ و پێگەی سەرۆک مام جەلال و پارێزەری یاسا و دەستور لە عێراق سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد و رێز و پێزانینی خۆیان نیشاندا .
لەو سەردانەیاندا خوێندکارانی دەرچوو رایانگەیاند، سەرۆک مام جەلال وەک یاساناسێک خزمەتێکی گەورەی بە پاراستنی سەروەری یاسا و دەستور کردووە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان و بەپێویستیان زانی لە دوای تەواوکردنی کۆلێژی یاسا یەکەم شوێن کە سەردانی دەکەن مەزاری سەرۆک مام جەلال بێت .



