لە ڕێگەی پڕۆژەیەکەوە کار بۆ ئەرشیفکردنی دیجیتاڵی جینۆسایدی ھەڵەبجە دەکرێت
کوردسات نیوز
٢ی ئازاری ٢٠٢٢
"نەریمان عەبدوڵا" ڕاگری کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بۆ دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە دوای ڕاوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، بەڵێنی کاری پێکەوەیی دراوە و بڕیارە لە داھاتوودا بۆ ئەو پرسە لەسەر بنەمای زانستی کار بۆ ئەرشیفکردنی جینوسایدی ھەڵەبجە بکرێت.



