قائیمقامیەتی سلێمانی و زانکۆی جیھان-سلێمانی لێکتێگەیشتنێکیان ئیمزاکرد
کوردسات نیوز
١ی ئازاری ٢٠٢٢
زانکۆی جیھان
د.ئومێد رەفیق سەرۆکی زانکۆی جیھان- سلێمانی رایگەیاند ، لەمەودوا تاقیگە و توانازانستییەکانی زانکۆکە دەخەنە خزمەت لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ، ئامانجیان لەم کارە خزمەتکردنی بەرژەوەندی گشتییە .
ھاوکات ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بە پێی لێکتێگەیشتنەکە زانکۆی جیھان ھاوکاری تەواوی لیژنەکان دەبێت و تاقیگە و توانا زانستییەکانی دەخاتە بەردەست لیژنەھاوبەشەکان بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زانستی پشکنین بۆ کۆی ئەو خواردن و مەوادانە بکرێت کە دەستیان بەسەردا دەگیرێت و لە سەر بنەمایەکی تەواو زانستی بڕیار لەسەر گونجاوی یان نەگونجاویان بدرێت.



