وەزارەتی بازرگانی: لە هەرێمی کوردستان خۆراکی پێویست هەیە
کوردسات نیوز
٧ی ئازاری ٢٠٢٢
سەروەر کەمال ھاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھاتوچۆی بازرگانی بەردەوامی ھەیە لەنێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتان و بەپێی پێویست کاڵاو شمەک و خۆراک دێتە ھەرێمی کوردستان جگە لەوەش کۆگاکان خۆراکی پێویستیان تێدایە.
لەبارەی گرانبوونی نرخی ھەندێک خۆراک و پێداویستی وتی، "ئەو بەرزبوونەوەی ھەیە رەنگە ھاوڵاتی خۆی دروستی کردبێت ئەوەش مەترسی ئەوەیان ھەیە شەڕی ئۆکراین و روسیا درێژە بکێشێت و کێشەی کەمبوونەوەی ھەندێک خۆراک دروستبێت، بەڵام داوادەکەین ھاوڵاتیان بەپێی پێویستی خۆیان خۆراک و پێداویستییەکان بکڕن، تاوەکو کاریگەری لەسەر زیادبوونی نرخەکان نەبێت چونکە کۆگاکان بەشی پێویست خۆراک و شمەکی تێدایە".