قوباد تاڵەبانی: کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکانی ئەمریکا بۆ وەبەرھێنان لە ھەرێم دەکەین
٨ی ئازاری ٢٠٢٢
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر لەگەڵ وەفدێکی ئەنجومەنی بازرگانی ئەمریکا - کوردستان کۆبوەوە، تیایدا بەپێزانینەوە باسی لە ڕۆڵی کۆمپانیاکانی ئەمریکا کرد، کە بەشدارن لە پرۆسەی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی ئابووری و ئاوەدانی لەرێگەی بەگەرخستنی سەرمایەکانیانەوە لە ھەرێمی کوردستان و کارکردنیان لە سێکتەرە جیاجیاکاندا بەتایبەت لەبواری کشتوکاڵ و نەوت و گاز و تەکنەلۆژیا، داواشی لێکردن کە بۆ داھاتوو کار و پرۆژەی وەبەرھێنانی زیاتر بکەن، و ئامادەیی حکومەتی ھەرێمی پیشاندا کارئاسانی پێویست.
لە بارەی کێشەی کۆمپانیا بیانییەکانەوە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بەڵێنیدا بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان بکات و وتی: ھەر رۆتینێک ھەبێت بەھەماھەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەری دەکەن.