لە ٢٤ سەعاتدا ١١ منداڵ بە نەبەکامی لە دایکبوون
کوردسات نیوز
٢١ی ئازاری ٢٠٢٢
منداڵی نەبەکام
د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری رایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا تەنھا لەبەشی منداڵی تازە لەدایکبووان لەنەخۆشخانەی ژنان و منداڵبوون تا ئێستا ١١ منداڵ بە نەبەکامی لەدایک بوون داخڵ کراون کە گوومان ئەکرێت بەشێکیان پەیوەندیان بە قەرەباڵغی و خراپی ڕێگاکان و تیژڕەوی بێت.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لەپارێزگای سلێمانی ئاگاداری ئەو دایکە بەڕێزانە دەکات کە دوگیانن تکایە زۆر ئاگادار بن لە کاتی گەشت و سەیراندا بۆ ئەوەی منداڵەکانتان بە نابەکامی لەدایک نەبن.



