کامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کۆسار نەوزاد، ئەو گەنجەی ئێوارەی ٢١ی مانگی رابردوو لەگەڵ دوو گەنجی دیکە کەوتنە ناو چەمی خەمەڵوکە، لەلایەن تیمی مەلەوانی تەق تەق دۆزراوەتەوە.

وتیشی، تەرمی کۆسار نەوزاد لە دووری ٢٠٠ مەتر لە شوێنی دۆزینەوەی دوو تەرمەکەی دیکە و لە نزیک گۆمی بەردەباز دۆزراوەتەوە.

ئێوارەی ٢١ی مانگی رابردوو سێ گەنج بەناوەکانی ھەڵکەوت نوری و دەرون رەئوف و کۆسار نەوزاد لە چەمی خەمەڵوکەی قەزای ماوەت بێسەروشوێن بوو، دوای ١٢ رۆژ لە گەڕان بەدوایاندا، شەممەی رابردوو تەرمی ھەڵکەوت و دەرون دۆزرانەوە و ئەمڕۆش تەرمی کۆسار دۆزرایەوە.