مامۆستایەکی ئاینی لە سۆران لەبارەی دووخستنەوەی روونکردنەوە دەدات
کوردسات نیوز
٤ی نیسانی ٢٠٢٢
مامۆستا ئەحمەد سۆفی پێشنوێژی مزگەوتی سەعید نورەسی لە سەنتەری قەزای سۆران بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بە بڕیاری بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران لە پێشنوێژی دوورخراوەتەوە و کەسێکی تر خراوەتە شوێنەکەی.
وتیشی، بەڕێوەبەری ئەقاف پێی وتووە بڕیاری دوورخستنەوەی بەھۆکاری حزبی بوونە لەکاتێکدا لە ھەموو تەمەنیدا کاری حزبی نەکردووەو سەر بە ھیچ حزبێکیش نەبووە.
ئەو مامۆستا ئایینیە ئاشکراشیکرد، چەندین مامۆستای ئایینی تر ھەن کە وتار خوێن و پێشنوێژی دەکەن و کاری حزبیش دەکەن، لەبەر ئەوەی سەر بەلایەنێکی دیاریکراون دوورناخرێنەوە، بەڵام درووخستنەوەی مامۆستای ئایینی لە سنوورەکە بووەتە دیاردە و ھەر پێشنوێژ و وتارخوێنێک بە دڵی ئەوان قسە نەکات ئەوا سزا دەدرێت و دروور دەخرێتەوە.
ماوەی چەند ساڵێکە بەھۆی ئاماژەکردنی مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژانی ھەینی بە قسەی ھەق و وەستانەوە لە دژی گەندەڵی و نادادپەروەریی و کەمی خزمەتگوزاریی بۆ ھاوڵاتیان لە مینبەری مزگەوتەکانەوە، چەندین مامۆستای ئایینی لە ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک و دەوروبەریان، لەلایەن وەزارەتی ئەقاف و ئیدارە خۆجێیەکانی لە وتاردان دوورخراونەتەوە.
مامۆستایەکی ئاینیش دەڵێت، وەزارەتی ئەوقاف زیاتر پشتگیریی لەو مامۆستا ئاینییانە دەکات کە دەست لەسەرسنگن یان بێدەنگن بەرامبەر ئەو ھەموو نادادپەروەری و خراپەکارییانە.
جەختیشی کردەوە کە ئەوقاف نەیتوانیووە بێلایەنیی خۆی بپارێزێت وەک دەزگایەکی دەوڵەتی، چونکە ئەوەی خەڵکی خۆیان بێت، ھەموو کارئاسانییەکی بۆ دەکەن و پشتگیریی دەکەن ئەوەی بە دڵیشیان نەبێت سزای دەدەن.