پۆلیسی راپەڕین دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکی دزراودا دەگرێت
کوردسات نیوز
٤ی نیسانی ٢٠٢٢
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، دوای پێدانی زانیاری لە پێشانگەیەکی ئۆتۆمبێل لە ناحیەی چوارقوڕنە سەر بەقەزای رانیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان تیدا کڕین و فرۆشتنی پێوە دەکرێت و گومانی دزی لێدەکرێت مەفرەزەکانیان لە بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی راپەڕین گەیشتوونەتە شوێنەکە و توانیان دەستبگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەکە و شۆفێرەکەشی دەستگیر بکەن .
ئاشکرایکرووە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەدا دەرکەوت ئۆتۆمبێلەکە لە پارێزگای سلێمانی دزراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی ٤٤٦ و گواستنەوەی پەڕاوەکە بۆ بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکە.



