وەفدێکی یەکێتیی سەردانی سۆسیالیستیان کرد
٤ی نیسانی ٢٠٢٢
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکھاتبوو لە دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و د. رێبوار ئیسماعیل و د. مەجید حەمەدەمین ئەندامانی سەرکردایەتی و فەیسەڵ کەریم خان سەردانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کورد کردو لەلایەن محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتەکەوە پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا دەرباز کۆسرەت رەسول پیرۆزبایی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئاراستەی محەمەدی حاجی مەحمود کرد بەبۆنەی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان و جەختی لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان ھەردوولا کردوەوە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە دۆخی کوردستان و عێراق و پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکان کراو ھەردوولا ھاوڕابوون کە پێویستە کورد وەک یەک تیمی یەکگرتوو کاربکا بۆ بەدەستھێنانی مافە دەستووری و نەتەوەییەکان.


