کوردستانکوردستان

کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێك لە کاندیدانی لیستی ھاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا لە شەنگال بەرێوەچوو، تێیدا جەخت لە بەرێوەچوونی بانگەشەیەکی هێمن و سەردەمیانە کرایەوە.

بەئامادەبوونی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا ژمارە '٢٨١' ، داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال و شێخ ساڵح گەرگەری جێگری مەڵبەند و محەمەد جاسم کاکەیی و ویسام سالم  ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە فراکسیۆنی سەوز، هەروەها کادران و جەماوەرێکی زۆر لە هەموو چین وتوێژە جیاوازەکان و لایەنگرانی لیستی هاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، کەرنەڤاڵی ناساندنی بەشێك لە کاندیدانی لیستی هاوپەیمانیی یەكێتی خەڵکی نەینەوا لە قەزای شەنگال بەرێوەچوو .

لەکەرنەڤاڵەکەدا ئاراس محەمەد ئاغا، جەختی لە بەرێوەچوونی بانگەشەیەکی هێمن و سەردەمیانە کردوە و رایگەیاند ، شەنگال لەلای یەکێتی جێگای بایەخێکی زۆرە بۆیە چاومان لە زۆرترین دەنگی ئەم دەڤەرەیە بۆ لیستی یەكیتی خەڵکی نەینەوا ژمارە '٢٨١'،ئەمەش بەهەوڵ و هیمەتی هەموو لایەك دەبێت بۆ سەرخستنی لیستەکەمان و کاندیدانی .

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی یەکێتی لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، ژمارە ٢٢٢ بۆ كوردستان و عیراق زۆر گرنگە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان لە کەرنەڤاڵەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، یەكێتی لەبەغداد كاردەكات بۆ تەواوی كوردستان و هەر یەكێتی بوو عیراقی ئاشتكردەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە حكومەت خزمەتی هاووڵاتیان بكات و ئێمە ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان دەپارێزین.

ئاشکراشیکرد، لە هەڵبژاردنی رابردوودا لە ٪٩٣ـی دەنگەکانمان زیادی کرد، بەڵام لە هەڵبژاردندا زیاترمان دەوێت، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خەڵکەکەی خۆمان بکەن.

بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە کارنامەی یەکێتی ئاشکرایکرد، بەرنامەی یەكێتی خزمەتكردنە بەبێ‌ جیاوازی و لە بەغداد كۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەهێنین.

سەرۆکی یەکێتی راشیگەیاند، پێویستمان بە ئەنجامدانی گۆڕانكاری راستەقینەیە هەیە و دۆسیەی نەوتمان رزگاركرد.

ئامانجمان تەنها خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكە و وەك لایەنەكانی تر جیاوازی ناكەین"سەرۆک بافڵ وادەڵێت"

وتیشی، داوا لە كاندیدەكان دەكەم خزمەتی كەسوكاری شەهیدان بكەن و پێویستە كاندیدەكان خزمەتی گەنجان بكەن، داواش  لە هاووڵاتیان دەکات سندوقەكانی دەنگدان سەوز بكەن و دەنگبدەن بە یەكێتی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی 222ی یەکێتی لە سلێمانی، وتارێکی گرنگی پێشکەش کرد. لە وتارەکەیدا، جەختی لەسەر پێگەی یەکێتی و ئامانجەکانی بۆ خولی داهاتووی پەرلەمانی عیراق کردەوە.

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند: "ژمارە 222 بۆ کوردستان و عیراق زۆر گرنگە." هاوکات، ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی "هیچ حزبێک بە کێبڕکێکاری خۆی نازانێت و تەنها کێبڕکێکاری یەکێتی خۆیەتی." ناوبراو یەکێتیی بە "حزبی شەهیدان و تێکۆشەران" وەسف کرد.

سەرۆکی یەکێتی دووپاتیکردەوە، یەکێتی لە بەغداد کار بۆ تەواوی کوردستان دەکات و ئامانجی سەرەکییان "خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکە بەبێ جیاوازی،" وەک لایەنەکانی تر جیاوازی ناکەن. وتیشی: "پێویستە حکومەتێک دابمەزرێت کە ڕێگەمان پێبدات خزمەتی هاووڵاتیان بکەین، و تا دڵنیا نەبین ڕێگە بە دامەزراندنی حکومەت نادەین."

بافڵ تاڵەبانی جەختی لەسەر پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاووڵاتیان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە "بەرنامەی یەکێتی خزمەتکردنە بەبێ جیاوازی." لە بەشێکی تری وتارەکەیدا، سەرۆک تاڵەبانی باسی لە دۆسیەی نەوت کرد و وتی: "دۆسیەی نەوتمان رزگار کرد، داهاتی نەوت تەنها بۆ گیرفانی لایەنێک بوو."

هەروەها سەرۆکی یەکێتی داوای لە کاندیدانی لیستەکەی کرد خزمەتی کەسوکاری شەهیدان و گەنجان بکەن، و پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرانی کرد کە "سندوقەکانی دەنگدان سەوز بکەن و دەنگ بە یەکێتی بدەن."

لەکۆتاییدا، سەرۆک بافڵ ئاماژەی بەوەدا کە "یەکێتی هەرگیز درۆ لەگەڵ دەنگدەرانی ناکات و ئەوەی یەکێتی کردوویەتی بە هیچ لایەنێک ناکرێت." جەختی لەسەر ئەنجامدانی گۆڕانکاری راستەقینە و پابەندبوون بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکان کردەوە و رایگەیاند کە کۆتایی بە بانگەشەی هەڵبژاردن لە بەغداد دەهێنن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی ٢٢٢ـی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەستیپێکرد، کەمێکی دیکە بافڵ جەلال تاڵەبانی  وتارێک پێشکەش دەکات،،،، بینەربن

 

 

 

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەمرۆ یەكەمین كەرنەڤاڵی ناساندنی كاندیدانی لیستی 222ی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت و تێیدا سەرۆك بافڵ وتارێك پیشكەش دەكات.

پەیامنێری كوردسات نیوز  رایگەیاند كەرنەڤاڵەكە لە هۆڵی ساڵح عەلی بەڕێوەدەچێت و تێیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی دوای ناساندنی كاندیدانی لیستی 222ی یەكێتی، لە وتارێكدا باس لە ستراتیژ و سیاسەتی یەكێتی بۆ خولی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆك بافڵ لە وتارەكەیدا تیشك دەخاتە سەر كارنامە و سیاسەتی یەكێتی بۆ باشتركردنی رەوش و ژیان وگوزەرانی هاوڵاتییان لە كابینەی داهاتووی حكومەتی عیراقدا

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە سنوری گەرمیان چوار روداوی هاتوچۆی جیاواز رویدا و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئەمشەو بەهۆی چوار روداوی جۆری پێکدادان و وەرگەڕان لە قەزای کەلار و قەزای کفری نۆ کەس برینداربوون بەشێوەیەک لە کفری یەک رووداو لە کەلار سێ روداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، روداوی یەکەم پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و تۆیۆتا پیکاب بوو لە قەزای کفری بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕ سکیلەکە برینداربوون رەوانەی نەخۆشخانەکران.

هاتوچۆی گەرمیان ئەوەشی خستەڕوو، روداوی دووەم وەرگەڕانی ماتۆڕسکیلێک بوو لەگردەگۆزینە، بەئاراستەی کەلار هاتووە، بەهۆیەوە شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون.

راشیگەیاند، لە روداوی سێهەمدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا بەئاراستەی سلێمانی رۆیشتووە، لەنزیک گوندی تازەدێ وەرگەڕا بەهۆیەوە چوار کەس برینداربوون، هەروەها روداوی چوارەم لە ناوشاری کەلار رویدا لە ترافیک لایتی نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدس و ماتۆڕسکیلێک پێکیاندادا بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە برینداربوو.

هاتوچۆی گەرمیان ئاشکراشیکرد، سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکروان و لێکۆڵینەوە لە روداوەکان لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی روداوەکان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین گەشتە ئاسمانییەکانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەست پێ ئەکاتەوە و هەفتانە چوار گەشت لەنێوان فڕۆکەخانی نێودەوڵەتیی سلێمانی و ئیستەنبوڵی تورکیا ئەنجامدەدرێت.

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن 'هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاین'ـەوە بۆ فڕۆکەخانەکە نێردراوە، وابڕیارە رۆژی 3ـی11ـی ئەمساڵ، گەشتەکانی نێوان ئیستەنبوڵ-سلێمانی بەپێچەوانەشەوە دەستپێبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سەرەتایی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان هەفتانە چوار گەشتی ئاسمانی لە نێوان سلێمانی-ئیستەنبوڵ ئەنجامدەدرێت.

ئەمە لە کاتێكدایە زیاتر لە دوو ساڵە وڵاتی تورکیا، بە بیانوی سیاسی، گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرتووە و چەندین جاریش راگرتنەکەی درێژکردوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سبەینێ‌ لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان پێشانگەیەكی كتێب دەكرێتەوە، كتێبی كورد و عەرەبی  مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد یش بە زمانی تورکی لە پیشانگەكە بڵاودەکرێتەوە.

بڕیارە سبەینێ‌ شەممە پیشانگەی نێودەوڵەتی میزۆپۆتامیا بۆ كتێب لە شاری ئامەدی باكوری كوردستان  بە بەشداری80 ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوە بكرێتەوە و ماوەی نۆ رۆژ بەردەوام دەبێت.

لە پیشانگەكەدا كتێبی "كورد و عەرەب"ی نوسەر و روناكبیری گەورەی كورد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد  بە زمانی توركی و كوردی بە پیتی لاتینی بڵاودەكرێتەوە، كە لەلایەن ئیبراهیم ئەحمەد فاوندەیشن بە هاوكاری دەزگای چاپەمەنی لیز لە شاری ئامەد چاپكراوە.

هاوكات لەلایەن بوار نورەدین، كۆڕێكیش بە ناونیشانی"نەخشە رێگەی پێكەوەژیان لە نامیلكەیەكی 88 ساڵ لەمەوبەر"، لەسەر كتێبی "كورد و عەرەب" پێشكەش دەكرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەندیكای پارێزەرانی سەدە لەبارەی سەردانەكەیان بۆ ئیمراڵی و چاوپێكەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە ئاماژەیان بەوەکردوە؛ ئۆجەلان جەختی لە گرنگی مافی هیواکردوەتەوە و وتویەتی؛ ئەو بابەتە پەیوەستە بە ژیانی هەزاران کەسەوە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا کە پەیوەستە بە سەردانەکەیان لە 13ی تشرینی یەکەمی 2025 بۆ ئیمرالی هاتووە؛ لە سەردانەكەدا لەسەر رەوشی سیاسی و هەڵسەنگاندن و تێڕوانینەكانی ئۆجەلان گفتوگۆیان كردووە و  پێگەی یاسایی ئۆجەلان و مافی هیوا لە چوارچێوەی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا یەكێكبووە لە تەوەرە سەركییەكان، كە لیژنەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەوروپا، لە 15ی ئەیلولی رابردوو داوای لە توركیا كردبوو، بەپێی بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا مافی هیوا دەستەبەر بكات.

ئەوەشیان خستوتەڕوو، ئۆجەلان ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، مافی هیوا هەنگاوێكە دەبێت دەوڵەت بیگرێتەبەر و جێبەجێبکات، ئەو بابەتە هەزاران كەس دەگرێتەوە و دەبێت بە شێوەیەكی یاسایی ئەنجام بدرێت.

ئۆجەلان پێداگریشیکردوە لە بانگەوازەکەی  27ی شوبات، کە پێویستە هەموو ئایین و مەزهەبەكان بتوانن بە ئازادی خۆیان دەرببڕن، هەموو كەسێكیش مافی هەیە گوزارشت لە نەتەوەی خۆی بكات و بە ئازادی بژی، تا ئیشتا کورد بە یاسا دانیپێدانەنراوە و پێویستە بە شێوەیەكی یەكگرتوو لە یاسای یەكگرتنی دیموكراسی جێگیر بكرێت.

ئۆجەلان بانگێشتی ئەو کەسانەی کردوە کە دەیانەوێت لێی تێبگەن بۆ قووڵکردنەوەی ئەم پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتییە، بۆ ئەوەی بتوانن جێبەجێی بکەن لەگەڵیدا بەشداری بکەن .

مافی هیوا، کە ئۆجەلان داوای جێبەجێکردنی دەکات، بریتییە لە یاسایەک یان مافێک کە لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەرچووە، بە پێی یاساکە هەر بەندکراوێک ماوەی زیاتر لە 20 ساڵ زیندانی بکرێت، دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوەیە، مافی ئەوەی هەیە دووبارە پێداچوونەوە بکرێتە بە بڕیاری سزادانەکەیدا، یاخود بەمەرج ئازاد بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

کەشناسی پێشبینی کەشەوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردوەتەوە و ئاماژەبەوەدەکات؛ پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و گەرمیان بە 35 پلە گەرمترین ناوچە و حاجی ئۆمەران بە 21 پلە ساردترین دەبێت و کەشەکەی پایزانەیە.

 ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆبەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە و کەشی ئاسمانیش ساماڵ و پەلەهەور دەبێت .

ئەوەشی خستوەتەڕوو، جگە لە ناوچەی گەرمیان کە 35 پلەیە، تەواوی ناوچەکانی دیکە لە خوار ئەو پلەیەوەن و حاجی ئۆمەرانیش ساردترین ناوچەی هەرێم دەبێت بە 21 پلەی سیلیزی.

 لەبارەی کەشی سبەینێ شەممەشەوە، پێشبینی دەکات گۆڕانکارییەکی بەرچاو رونەدات و هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بێت.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت؛

هەولێر : 32 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی

دهۆک : 31 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 32 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 29 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 33 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 30 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 35 پلەی سیلیزی

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات(هەسەدە) رایگەیاند؛ لەگەڵ دیمەشق ڕێککەوتون لەسەر چۆنێتی تێکەڵکردنەوەی هێزەکانیان لەگەڵ سوپا و وەزارەتی ناوخۆی سوریادا و ئاماژەی بەوەشکردوە؛ فەرماندە و ئەندامەكانی هەسەدە پێگەی بەرزیان لە سوپای سوریادا پێدەدرێت.

فەرمەندەکەی هەسەدە لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیدپرێس ئاماژەی بەوەشکردوە؛ رونیشیكردەوە، ئەو ئەزمونەی هەسەدە هەیەتی بەتایبەتی لە شەڕی دژ بە تیرۆر و روبەڕوبوونەوەی داعش، دەبێتە پشتیوانێكی باش بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی سوپای سوریا.

ناوبراو جەختیکردوەتەوە لەوەی، وەک ئەوەی بڕیاری لێدراوە،  ئاسایشی ناوخۆ لە باكور و رۆژهەڵاتی سوریا تێكەڵ بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی سوریا دەكرێن.

مەزڵوم كوبانێ ئەوەشی خستەوەتەڕوو؛ لە ئێستادا جۆرێك لە نەرمی نواندن لەلایەن توركیاوە بەرامبەر هەسەدە هەیە و هۆکاری دواکەوتنی رێککەوتنەکەی نێوان ئیدارەی خۆسەرو  دیمەشقی بۆ گرژییە ناوخۆییەكان و روداوەكانی سوەیدا گەڕاندوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامی قەزای رانیە بڵاویکردوەتەوە، بە هاوبەشی لەگەڵ لیژەکانی قائیمقامیەت پشکنینان بۆ چەند جۆرێک لە خورما کردوە، کە بە شێوەی ناتەندروست هێندراونەتە سنوری ئیدارەی راپەڕین، دوای ئەوەی بۆیان دەرکەوتووە خراپ بووە، دەستیان بەسەردا گرتووە کە 540 کیلۆگرام بوە و خاوەنەکەشی لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێکدا قائیمقامی قەزای رانیە بڵاویکردوەتەوە لە بازگەی قەمتەران دەست بەسەر 540 کیلۆگرام خورمادا گیراوە و دوای ئەوەی لەلایەن لێژنەی خۆراکوە دڵنیابوونەتەوە بەهای خۆراکیان لەدەستداوە هەڵساون بە تەلەفکردن و لەناوبردنی.

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە؛ بەهۆی دانەپۆشینی و نە پاراستنی لە تیشکی خۆر، هەروەها بوونی ئاسەواری گەرا و پاشەڕۆی کۆگا و بارکردنی لەگەڵ سوتەمەنی لەجۆری بەنزین، خورماکان بە تەواوەتی خراپ بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ دوای دەستبەسەراگرتنی خورماکە، ڕێکاری پێویستو  یاسایی بۆ خاوەنەکەشی گیراوەتە بەر، کە هاووڵاتییەکی بە نەتەوە عەرەبە و روبەڕوی یاسا کراوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بڵاویکردوەتەوە، بۆ زیاتر خزمەتکردنی سنوری قەزای پشدەر، بە پشتیوانی قوباد تاڵەبانی ٪20ـی داهاتی مەرزی کێلێ، بە شێوەی نەختینەی مانگانە بۆ تەواوکردنی پرۆژەکانی سنورەکە خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە پەڕەی رەسمی خۆیان لە فەیسبووک بڵاویانکردوەتەوە، لە درێژەی هەوڵە بەردەوامەکانی هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بۆ زیاتر خزمەتکردنی سنوری قەزای پشدەر و بە پشتیوانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، توانرا رەزامەندی وەربگیرێت بۆ تەرخانکردنی بڕی لە %20 ی داهاتی مەرزی کێلێ بۆ خزمەتکردنی ناوچەکە.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئەو بڕە داهاتە بە شێوەی نەختینەی مانگانە و  بۆ تەواوکردنی پڕۆژە بەردەوام و وەستاوەکانی سنوری قەزای پشدەر لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕ خەرج دەکرێت.

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەشڵێت؛ ئەم هەنگاوە دەبێتە مایەی خزمەتی زیاتر بۆ خەڵکی سنوری قەزای پشدەر و ئەنجامدانی پڕۆژەی زیاتر لەو قەزایە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێێداهاتووە: روونکردنەوەکە بۆ ئەوانەیە کە  دروشمی (هەڵهاتنیش دەبێت)یان بەرزکردبووەوە.

دەقی روونکردنەوەکە

ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر بۆ ئەوانەی دروشمی (هەڵهاتنیش دەبێت)یان بەرزکردبووەوە

ئەمڕۆ 16-10-2025، پەڕەی فەرمی گروپێکی چەکداری لۆکاڵیی کۆمەڵێک دیمەن و وتەیان بڵاوکردوەتەوە کە هەر شایستە بەوانە، جیا لەوەی سەرلەبەری بلاوکراوەکانیان درۆ و چەواشەکاریە، بەپێویستمان زانی ڕوونکردنەوە لەسەر یەکێک لە دیمەنەکان بدەین کە گوایا تەنسیقی نێوان هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر-CTG و هێزی دژەتیرۆری عێراقە لە ڕۆژی 16ـی ئۆکتۆبەر، کە ئەمە سەرلەبەری درۆیە و بەڵکو دیمەنەکە هی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی نێوان هێزەکانی دژەتیرۆر و دەزگای ئاسایشی هەرێم و دژەتیرۆری عێراقە لە ڕۆژی 13-07-2020 کە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشە لە سنوری پارێزگای دیالە بۆ دۆزینەوە و کێوماڵکردنی شانە نوستووەکانی داعش.

هێزەکانی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر وەک بەشێک لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هاوئاهەنگیی لەگەڵ سەرجەم هێزەکانی ناو ئەو هاوپەیمانییە دەکەن و چالاکییەکانیش لە سەرجەم پێگە فەرمییەکانمان بەردەستن کە بەشێکن لە هەوڵە بەردەوامەکانی دژەتیرۆر بۆ لەناوبردنی مەترسییەکانی پاشماوە و شانە نوستوو و چالاکەکانی تیرۆرستان.

بۆیە لامان سەیر نییە هێزێکی لۆکاڵی کە سەرجەم چالاکییەکانی لە وێنەگرتن و سەرکوتی چالاکوان و ڕۆژنامەنووس و خۆپیشاندان و بوونە کلاوسووری بەرلەشکری دوژمن کۆدەبێتەوە لەم چالاکییە گرنگ و نێودەوڵەتیانە تێبگات، با ئەو هێزە لۆکاڵیە سەرقاڵی کاری خۆیان بن و ئیشی گەورەی وەک ڕووبەڕووبنەوەی تیرۆر و چەسپاندنی یاسا و پاراستنی هەولێر و ئازادکردنی مەخمور لەو ڕۆژانەی ئەوان (هەڵهاتنیش دەبێت)یان کردبووە دروشمی خۆیان بۆ ئێمە جێبهێڵن.

 

دیمەن و هەواڵی چالاکییەکە لە پێگەی فەرمیی دژەتیرۆری عێراق

https://www.facebook.com/share/p/16RtQCvSwQ/

 

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵيبانی لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ  هاووڵاتیان و لایەنگرانی یەکێتی لە نازەنین رایگەیاند، راستییەکی تاڵە، بەڵام حاشاهەڵنەگرە لە دوای نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلال کە حزوری یەکێتی لە بەغدا لاوازبوو، کە پێگەی یەکێتی لە کوردستانیش لاوازبوو، دۆخی ئابووری و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانیش لاواز بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، قوباد تاڵەبانی لەمیانی سەردانەکانیدا لە نازەنین قسەی بۆ هاوڵاتییان و لایەنگرانی یەکێتی کرد و ئاماژەی بەوەدا؛ هەمووان دەزانن چەندین بڕیاری ستراتیژیی هەڵە دران کە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانیان تێکدا و پێگەی هەرێم و قەوارەی هەرێمیان خستە مەترسییەوە.

دەشڵێت؛ لەگەڵ برای بەڕێز و خۆشەویستم کاکە شاڵاو و هەروەها برای خۆشەویستم کاک لیوا ئەیوب و لەناو کۆڕی هەڤاڵانمان لە نازەنین، جەختیان کردەوە کە ئەم یەکێتییەی ئەمڕۆ بەهێزترە لە هەر کاتێكی دیکە و خاوەنی بڕیاری خۆیەتی.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئەم یەکێتییە بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ کێشەکانی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە چارەسەر دەکات و رێگە نادات کەس بە بڕیار و سیاسەتی هەڵە جارێکی تر ژیان و گوزەرانی خەڵک و داهاتووی هەرێم بخاتە مەترسییەوە.

جەختیشیکردوەتەوە لەوەی کە با بۆ هەموو لایەک روون و ئاشکرابێت، یەکێتی خاوەنی قسەی خۆیەتی، وەکچۆن هاوسەنگی هێزی رێکخستەوە، وەکچۆن لە کەرکوک قسە و بەڵێنی خۆی بردەسەر، وەکچۆن بەبێ رەزامەندی یەکێتی و سەرۆک بافڵ حکومەتی هەرێم پێکنایەت، بە دڵنیاییشەوە ئەمجارەش قسەی خۆی دەباتەسەر و لە بەغداوە کێشەکانی هەرێم چارەسەر دەکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێکی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ خوێندکارانی وەرگیراوی ساڵی خوێندنی (2025-2026) لە ئەنجامدانی مامەڵەی دەستەبەر (کەفالەت).

بەپێی ئەم بڕیارە، دەسەڵاتی دادنووسی دراوە بە بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی لە سەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ راییکردنی کاروباری دەستەبەر بۆ خوێندکاران و قوتابیان.

ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای یاسای دادنووسی ژمارە (33)ی ساڵی (1998) و نوسراوی وەزارەتی داد ژمارە (4_28) لە رێکەوتی (2022/6/4) دەرچووە. بەمە، پێویست ناکات خوێندکاران و قوتابیانی وەرگیراو بۆ ئەنجامدانی ئەم مامەڵەیە بگەڕێنەوە بۆ فەرمانگە دادییەکان و کارەکانیان لەناو سەرۆکایەتی زانکۆ و پەیمانگەکاندا بۆیان رایی دەکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...6970717273...915