پەیامی هاوخەمی سەرۆکی یەکێتی بۆ بنەماڵەی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
سام
٧ی تەمووزی ٢٠٢٦
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی هەڤاڵ فەیسەڵ کەتۆ ئاغا کردووە.
دەقی پرسەنامەکە
بنەماڵەی سەربەرزی هەڤاڵ فەیسەڵ کەتۆ ئاغا
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی هەڤاڵی تێکۆشەر فەیسەڵ کەتۆ ئاغا، نوێنەری پێشووی سەرۆک مام جەلال لە بادینان و برای شەهیدی سەنگەر ئەسعەد کەتۆمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە سەربەرزەکەیان دەکەین کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان.
بۆ ئەم ماتەمە هاوبەشی خەمتانین، لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



