باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق و وەفدێکی یاوەری، سەردانی مەزاری سەرۆک مەم جەلالیان کرد و چەپکەگوڵی رێز و وەفەیان لەسەر مەزارەکەی دانا.

رۆژی سێشەممە رێکەوتی 7ـی 7ـی 2026 باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەکە و وەفدێکی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازیان لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عیراق و وەفدی یاوەری کرد.

وەفدەکەی باڵیۆزخانەی فەرەنسا لە عیراق چەپکەگوڵی رێز و وەفایان لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال دانا و لە تیانووسی یادگارییەکانی سەر مەزارەکە، بەشکۆوە ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال کرد و پەیوەندییە باشەکانی عیراق و وڵاتی فەرەنسا لەسەردەمی سەرۆکایەتیی سەرۆک مام جەلال وەک سەرۆک کۆماری عیراق بەرز نرخاند و لە کارەکانی رابردووی سەرۆک مام جەلالی لە پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی، گفتوگۆ، دیموکراسی و نزیککردنەوەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عیراقی بە گرنگ وەسف کرد.

 

هاوکات، باڵیۆزی فەرەنسا سەرۆک مام جەلالی وەک سیمبولێکی یەکڕیزی، ئاشتی و هاوبەشی نیشتمانی لە یاد و هۆشی گشتیی عیراقدا پیشاندا.