ئەمڕۆ کە سێیەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە، بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سۆران نزیکەی ٢٠ ھەزار گەشتیار سەردانی گەلی عەلی بەگ و ناوچە گەشتیارییەکانی سۆران و چۆمان و گۆمی فێڵاویان کردووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێمیش رایگەیاند، چەند ڕۆژێک پێش جەژن بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری ھەولێر ژمارەیەک ڕێکاری پێویستیان تایبەت بە پێشوازیکردن لە گەشتیارانی ناوخۆ و عێراقی بڵاوکردەوە کە سەرجەم خاڵەکان لە بەرژەوەندیی گەشتیاران بوو، ئەوەش ھۆکارێکە بۆ چوونی ئەو ژمارە گەشتیارە بۆ ناوچەکە.