پەیامنێری کودسات نیوز لە چۆمان رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن ١١ ساڵ بە رەگەز عەرەب لە کاتی وێنەگرتن کەوتە ناو ئاوی ڕووباری چۆمان و باوکی کچەکەش کە ٣٨ ساڵە و دانیشتووی ھەولێرن ھەوڵیدا رزگاری بکات، بەڵام ھەردووکیان خنکان، دواتر تەرمی کچەکە دەرھێنرا و تا ئێستا تەرمی باوکی نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە. 

پەیامنێری کودسات نیوز لە دوکانیش رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی خێزاندار کە بە ڕەگەز عەرەبە و دانیشتونی شاری کوتی عێراقە، منداڵەکەی کەوتە ئاوی دوکان و لەکاتی ھەوڵدان بۆ رزگارکردنی مناڵەکەی، دایکەکە خنکا و منداڵەکە رزگاری بووە. ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ژنەکە تەمەنی ٤٠ ساڵە و لە ماوەیەکی کەمدا لەلایەن کارمەندێکی پۆلیسی دوکانەوە تەرمەکەی دەرھێنرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.