ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماری رووداوەکانی مانگی ڕەمەزان و سێ رۆژی جەژنی خستەڕوو و رایگەیاند، لە رووداوەکانی مانگی رەمەزاندا کەمترین تاوان تۆمارکراوە، بەجۆرێک تەنھا سێ حاڵەتی کوشتن ھەبووە، وتیشی، لە سێ رۆژی جەژنیشدا ھیچ حاڵەتێکی کوشتن نەبووە.

وتیشی، لە یەکی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە بۆ یەکی ئایاری ئەمساڵ، ھەزار و ٥٣٧ کەسیان دەستگیرکردووە، کە فەرمانی گرتنیان ھەبووە و بەشێکیان لە پارێزگاکانی ترەوە داواکرابوون.