گەشتیارێکی عەرەب لە کاتی رزگارکردنی مناڵەکەی لە ئاوی دوکان خنکا
کوردسات نیوز
٤ی ئایاری ٢٠٢٢
پەیامنێری کودسات نیوز رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ژنێکی خێزاندار کە بەرەگەز عەرەبە و دانیشتونی شاری کوتی عێراقە و لەگەڵ خێزانەکەی بۆ گەشت روویان لە ھاوینەھەواری دوکان کردبوو، منداڵەکەی کەوتە نێو ئاوی دوکانەوە و لەکاتی ھەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی مناڵەکەشی، دایکەکە خنکا و منداڵەکە ڕزگاری بووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ماوەیەکی کەمدا لەلایەن کارمەندێکی پۆلیسی دوکانەوە تەرمەکەی دەرھێنرایەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی لە سلێمانی کرا.
بەپێی زانیارییەکان ئەو رووداوە یەکەم حاڵەتی خنکانی گەشتیارە لە ئەمساڵدا کە لە ھاوینەھەواری دوکان تۆمارکرابێت.