لە سنە ٩٤ تۆن رۆنی عەمبارکراو دەستی بەسەردا گیرا
کوردسات نیوز
١٤ی ئایاری ٢٠٢٢
حسێن حسێنی داواکاری گشتیی سنە رایگەیاند، ھەڵمەتێکیان بۆ رێگرتن لە گرانفرۆشی و روبەڕوبونەوەی ئەو کەسانە دەستپێکردووە، کە ھەوڵی قۆرغکردنی بازاڕ دەدەن و لە چەند رۆژی رابردوشدا، دەستیان بەسەر٩٤ تۆن رۆن بە بەھای نزیکەی ٢ ملیار تمەندا گرتووە کە لەلایەن چوار کۆمپانیاوە عەمبارکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی چاودێری بازاڕی سەر بە وەزارەتی بازرگانی، بە بەردەوامی چاودێری بازاڕ دەکەن و بە توندی روبەڕوی ئەو کەسانە دەبنەوە کە ھەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی کاڵا و شومەک دەدەن.