کوردستانکوردستان

راشیگەیاند ھەوڵەکانی بۆ پاراستنی زەوی و کەلەپوری سلێمانی بەردەوام دەبێت و لە ماوەی رابردووشدا پرۆژەی روخاندنی چەندین گەڕەک و شوێنی سەرەکیان راگرتوە ، وتیشی واز ناھێنن لە پاراستنی مەشخەڵەکانی سلێمانی  و داوای لە ھاوڵاتیانی شارەکە کرد  بێدەنگ نەبن لە پاراستنی شوێنە کەلەپورییەکان .

لایخۆشیەوە لەیلا عەمەر سەرۆکی شارەوانی سلێمانی  دوپاتیکردەوە کە  بە ھەموو توانایانەوە خزمەتی سلێمانی دەکات.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، بە بەھای زیاتر لە ٣٥ ملیار دینار بودجە بۆ پرۆژەکانی گەرمیان و راپەڕین پەسەندکران، کە بودجەی پرۆژەکانی سنوری ئیدارەی راپەڕین بەسەرجەم قەزا و ناحیەکانەوە بەبڕی بیست ملیار و حەوسەد و سی ملیۆن دینار ھەروەھا بودجەی پرۆژەکانی ئیدارەی گەرمیان بەسەرجەم قەزاو ناحیەکانیەوە بەبڕی پازدە ملیار و سەدوھەشتا ملیۆن دینار لەبودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢، پەسەند کران.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

هیچ حاڵەتێكی پەتای سكچوون و رشانە لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار نەكراوە، فەرمانگەی خۆپارێزی تەندروستیی هەڵەبجەش، بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە، هەڵمەتی هەفتەیەك هۆشیاری تەندروستی راگەیاند، لە هەڵمەتەكەدا رێنماییەكانی پاكوخاوێنی و چاودێری خۆراك و سەرچاوەكانی ئاو بۆ خۆپاراستن لە پەتاكە دەخرێنەڕوو.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر رایگەیاند، ھەڵمەتی داخستنی یانەکانی شەوان و مەساجکردن بەردەوام دەبن و ھەر شوێنێک پاپەندی ڕێنماییەکانی حکومەت و لایەنەئیدارەیەکان نەبن دادەخرێن و سزای قورس دەدرێن.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوێنی خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک گردبوونەوە و داوای یەکلایکردنەوەی چارەنووسی زەویەکانیان کرد، لەوبارەیەوە سەرۆکی شارەوانی ھەولێر رایگەیاند، کێشەی زەوییەکانی ٨ حەسارۆک کێشەیەکی گەورەیە و پێویستی بە ئەوەیە کۆبونەوەی زیاتری لەسەر بکرێت ، وتیشی، لە کۆتاییدا ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە، چەند رۆژێکە لە لایەن ھەندێ سایت و پەیجەوە، بانگەوازی ئەوە دەکرێت کە حەجی بازرگانی بۆ ھاووڵاتیان دابین دەکرێت.


راشیگەیاندووە، ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکەنەوە تا ئێستا ھیچ بڕیارێکی فەرمی لە لایەن عەرەبستانی سعوودیە بەدەستمان نەگەیشتووە سەبارەت بە ھەبوونی پرۆسەی حەج بۆ ئەمساڵ و ھەر زانیارییەکیش ھەبێت ئەوا بە شێوەیەکی فەرمی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بڵاو دەکەنەوە.


بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی ھەرێمی کوردستان داوا لە ھاووڵاتیان دەکات خۆیان بە دووربگرن لەو بانگەوازە بێ بنامایانە و سامانی خۆیان بە ھەردەر نەدەن.


دەشڵێت، ھەربۆیە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە بە مافی خۆی دەزانێت کە رێکاری کارگێری و یاسایی لە دژی ھەر کەسێک بگرێتە بەر کە بیانەوێ بەناوی ئایین و پرۆسەی حەجەوە فێڵ لە ھاووڵاتیان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەلایەکی ترەوە ھاووڵاتیان دەڵێن لە توانایاندا نییە ئەو بڕە پارە زۆرە بدەنەوە چونکە حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ٢٠١٥ وە مووچەی ٥٠ مانگی پاشەکەوت کردووە یان بە لێبڕین و چارەکە مووچە دابەشی کردووە، ئەوەش بارگرانی بۆ ھاووڵاتیان دروست کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...
خوشک و برایانی کریستیان لە ھەرێمی کوردستان، عێراق و جیھان.


بۆ کۆچی دوایی قەداسەتی پەتریارک مار ئادی دووەم، پەتریارکی کڵێسای رۆژھەڵاتی دێرین. کە ژیانی خۆی تەرخانکردبوو بۆ خزمەتکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم پێکھاتە و ئاینزاکان و باوەڕدارانی مەسیحی. پرسە و سەرەخۆشی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.


لە خوای گەورە داواکارم رۆحی قەداسەتی پەتریارک مار ئادی دووەم بۆ ھەمیشە شاد بێت و سەبووری و ئارامیش بە ھەموولایەک بدات.

دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەمەبەستی بەھێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی گەرمیان و دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان کۆبۆوە.


جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوامەوانیدا رایگەیاند، ساڵانە ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بە رێژەیەکی زۆر لە نێوان دەروازەی پەروێزخان و ئێران ئەنجام دەدرێت، وتیشی، بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیکدا لە سنوری گەرمیان دەروازەی تیلەکۆش بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بکرێتەوە.


مەھدی شوشتەری سەرکونسوڵی ئێران لەسلێمانیش ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لە پەیوەندی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەروازە سنورییەکان، بەتایبەتی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە یەکی کانوونی دووەمی ئەمساڵ تا ٦ی شوبات، ھەڵمەتێکی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەک داواکراو ئەنجامدرا، لەو ماوەیەدا ٩٨ تۆمەتبار بەپێی چەند ماددەیەکی یاسایی دەستگیرکران.


راشیگەیاندوە، تۆمەتبارەکان بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەکانی ( ٤٤٣, ٤٤٤,٤٤٦, ٤٥٢, ٢٨٩, ٢٩٨, ٢٩٥, ٢٨١, ٢٧٩ ) لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون.


ئاماژەی بەوەشکردوە، ھەر لەو ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر پێنج ئوتومبێل و دوو ماتۆڕسکیلی جۆری سێ تایی و سێ ماتۆڕسکیل لە جۆری دوو تایی دزراودا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە گوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە لە نێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و چەکی تێدا بەکار ھاتووە و چەند کەسێک بریندارن و بە مەبەستی چارەسەرکردنیش گوێزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا گوندی "قومری"یان لە سنوری بەرواری باڵا بۆردوومان کردووە، دوا بەدوای بۆدومانەکەش گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان سوپای تورکیا و ھێزەکانی "پەکەکە" لە ناوچەکە دروستبووە.

توپخانەکانی تورکیاش گوندەکانی سنوری قەزای باتیفا سەر بە ئیدارەی زاخۆیان تۆپبارانکرد، بەھۆیەوە زیان بە دانیشتوانی گوندی "بانک" لە سنوری باتیفا گەیشتووە و تۆپبارانەکە ترس و دڵەڕاوکێی لە سنورەکە دروستکردووە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەیەکە سوپای تورکیا بە بەردەوامی گوندەکانی سنوری زاخۆ بۆردومان دەکات، ئەوەش زیانی زۆری ماددی بە گوندنشینان گەیاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای شکار تایبەت بە پاککردنەوەی کۆمەڵگەی خاڵخاڵان لە کەرکوک بەھۆی پێنەدانی مووچەکانیان بڕیاریدا مانگرتن ڕابگەیەنێت، بەڵام دوای ئەوەی "ئازاد عاسی" سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان ئامادەیی دەربڕی بۆ پێدانی مووچەی مانگێکی کارمەندان لەسەر ئەستۆی شارەوانی تا کێشەکانیان بۆ چارەسەر دەکرێت، کۆمپانیای پاککەرەوە بەو پێشنیازە ڕازی بووە و بڕیاریدا مانگرتن بشکێنێت و بگەڕێتەوە سەر کارەکەی.

سەرۆکی شارەوانی خاڵخاڵان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆیان کردووە، شارەوانی خاڵخاڵانیش ئامادەیی دەربڕیوە لە سەر ئەرکی خۆی مووچەی مانگێک بۆ کارمەندانی پاککەرەوە دابین بکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی دواکەوتنی موچەکانیان کارمەندانی کۆمپانیای شکار لە کەرکوک تایبەت بە پاکردنەوەی سنوری خاڵخاڵان بڕیاریدا بوو ڕۆژی شەممە مانگرتن ڕابگەیەنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماری گیان لە دەستدانی کرێکاران لە شارەکانی سەر بە پاریزگای سنە دیاری نەکراوە بەڵام بە پێی ڕاپۆرتی ئیدارەی "تەعاون، کار و ئاسایشی کومەلایەتی" لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٢٠ ڕووداوی کار لە شاری سەقز تۆمار کراوە کە سێ حاڵەتی بووەتە ھۆی گیان لە دەستدانی ئەو کرێکارانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"باوکی دانەر"یش رایگەیاند، سوپاسی تەواوی خەڵکی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی ھاوکارییان بوون لە گەڕان بە دوای تەرمی منداڵەکەیان.


ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێریش بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دڵًنیا بونەتەوە ئەو تەرمە "دانەر نەبەز"ی تەمەن ١٠ مانگە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...692693694695696...917