ئەو خۆڵبارینەی ڕوو لە ھەرێم دەکات کاریگەری ئەوتۆی نابێت
کوردسات نیوز
١٥ی ئایاری ٢٠٢٢
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراقیش، شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ سوریا و ئوردنی گرتووەتەوە و ڕۆژی دووشەممەش ڕوو لە ناوەڕاست و باشوری عێراق دەکات.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە لە ڕۆژئاوای عێراق کاریگەری خۆڵبارینەکە بەھێز دەبێت و لە ڕۆژھەڵاتی عێراقیش کەمتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر سلێمانی و دھۆک کەم و لە ھەولێر و کەرکوک مامناوەند دەبێت.