داوا لە ھاووڵاتیان دەکرێت گۆشتی سەر شەقامەکان نەکڕن
کوردسات نیوز
١٤ی ئایاری ٢٠٢٢
کوشتارگەی نوێی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا داوا لە ھاووڵاتیان دەکات گۆشتی سەر شەقامەکان نەکڕن، چونکە پشکنینیان بۆ نەکراوە و نازانرێت ئەو گۆشتە شیاوە بۆ خواردن یان نا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، چەند ئاژەڵیک بەھۆی بوونی گەنەوە لەلایەن ستافی پزیشکییەوە رەتکراونەتەوە سەر ببڕدرێن، بە ئامانجی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون.