قەبارەی بازرگانی نێوان ھەرێم و ئێران ساڵانە زیاتر لە شەش ملیار دۆلارە
١٥ی ئایاری ٢٠٢٢
مستەفا شێخ عەبدولڕەحمان، سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پەیوەندی بازرگانی نێوان هەرێم و ئێران بە شێوەیەكی باش بەردەامە و بەگشتی رۆژانە 700 بارهەڵگری گەورە دێتە ناو هەرێم، وتیشی، زۆرترین كاڵا لە ئێرانەوە بۆ هەرێم لە سنوری باشماخەوە هاوردە دەكرێت.
سەرۆكی گشتی یەكێتی هاوردە و هەناردەكارانی هەرێمی كوردستان راشیگەیاند، ساڵانە بەبەهای زیاتر لە شەش ملیار دۆلار كاڵا لە نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران ئاڵوگۆڕ دەكرێت.