بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی دەنگی تەقە لە یەکێک لە باخەکانی سیتەک بیسترا، دەستبەجێ پۆلیسی سیتەک گەیشتە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت ژنێک بەفیشەک بریندار کراوە. دوای لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسیش توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکرێن کە یەکێکیان لە دایکبووی ٢٠٠٢ و ئەو یەکێکیشیان لەدایکبووی ١٩٨٣ و دەستیشگیرا بەسەر چەکێک لە جۆری دەمانچە کە تەقەی پێکرا بوو.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، لە چالاکییەکی دیکەدا مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەدایکبووی ١٩٩٩ و بە چەقۆ ھاووڵاتییەکی برینداری کردبوو دواتر ھەڵاتبوو.