جارێکی دیکە لە کەمپی ئاوارەکانی شەنگال لە دھۆک ئاگرکەوتەوە
١٥ی ئایاری ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سەعات هەشتی بەیانی ئەمڕۆ لە کەمپی ئاوارەکانی خانکێ کە ئاوارەکانی شەنگالی تێدایە ئاگرکەوتەوە، بەپێی زانیارییەکان ئاگرەکە لە ئەنجامی شۆرتی کارەبا بووە و پێنج خێمە سووتاون.
دوای ئاوارەبوونی ھاووڵاتیانی ئێزدی شەنگال بۆ پارێزگای دھۆک لە ساڵی ٢٠١٤، لەو کاتەوە تا ئێستا چەندینجار لە کەمپی ئاوارەکان کەوتووەتەوە و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە، لە ئێستادا بەھۆی ناجێگیری رەوشی ئەمنی و سیاسی لە شەنگال، ئاوارەکان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان.