وتیشی، لە بڕیارەکەدا جۆرێک لە نادادپەروەری تێدایە، و دەبوو ئەو کێڵگانەی جیابکردایەتەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ دۆزراونەتەوە.
بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵیش ڕایگەیاند، داواکاریەکانی خوێندکاران ڕەوان و بۆ وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بەرزکراونەتەوە.
لە یاداشتێکیشدا داوایانکرد ھەڵبژاردن لە وادەی خۆی بەڕێوەبچێت و پرسی کۆمیسیۆنیش چارەسەر بکرێت، جگە لەوەش داوایانکردووە کە یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکرێتەوە.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیشدا سەرۆکی لیژنەی ناوچەی کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم ڕایگەیاند، چەند ڕاسپاردەیەکیان لە ئەنجامی بەدواداچوون و سەردانیەکان بۆ ئەو ناوچانە ئامادە کردبوو لەسەر دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە قەزای مەخور و شەنگال ئاڕاستەی پارێزگاری ھەولێر و جێگری پارێزگاری موسڵ کرد تا کاری لەسەر بکەن.
دەقی ڕوونکردنەوەکە ...
وێڕای پاراستنی بنەماکانی دەستووری عێراقی فیدڕاڵ، دەبوایە لەم بڕیارەدا مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕەچاو بکرایە.
پێویستە و دەکرێت لەم قۆناغەدا بیر لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق بکرێتەوە، نەک کێشەکان ئاڵۆزتر بکرێن. پێویست بوو دوای پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ بە پشتبەستن بە بنەما دەستوورییەکان دانوستان لەسەر ئەم پرسە و پرسەکانی تر بکرانایە لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.
داوامان لە ھەموو لایەنەکان ئەوەیە کە دەستوور بۆ ھیچ مەرامێکی بەرتەسکی سیاسی پێشێل نەکرێت، بۆ پرسێکی وەک یاسای نەوت و غاز و گشت پرسە چارەنووسسازەکانی تر، دەقە دەستوورییەکان جێبەجێبکرێن، لە پێناو پاراستنی سیستەمی فیدڕاڵی و سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا، داوا لە گشت لایەنەکان دەکەین کە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی سیاسی گرفتەکان چارەسەر بکرێن.
ئەمین بابە شێخ
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٦ی ٢ی ٢٠٢٢
د. عومەر نەجمەددین ڕاگری کۆلێژی ئاداب لە زانکۆی کەرکوک بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، کۆنفرانسەکە ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەندین زنکۆی جیھانی تێیدا بەشدارن.
ڕاگری کۆلێژی ئادابی زانکۆی کەرکوک ڕاشیگەیاند بابەتی کۆنفرانسەکە بابەتێکی ھەستیارە و پەیوەندی بە چەند لایەنێکی کۆمەڵایەتیەوە ھەیە و ھەوڵێکیشە بۆ نەھێشتنی توندوتیژی خێزانی.
سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی عێراق لە بری دەرکردنی بڕیاری یاسایی و دەستووریی، بڕیارێکی سیاسی دژی ھەرێمی کوردستان و قەوارە و دەسەڵاتە دەستورییەکانی دەرکردووە، لە کاتێکدا ئەو دادگایە پێویستە وەک مەرجەعێکی دادوەری، ببێتە شوێنی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و لابردنی مەزڵومییەتی سەر گەلانی عێراق و ھاووڵاتییانی.
سەندیکاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، دادگای فیدراڵی بووەتە لایەندار و کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراقی ئاڵۆزتر و قووڵتر کردەوە و ناوەڕۆکەکەی تەواو نادەستووریی و نایاساییە.
سەندیکای پارێزەران ئەوەشی خستووەتەڕوو، دادگای فیدڕاڵی، بە تەواوی پێشێلی ماددەی (١١٢)ی دەستووری ھەمیشەییی عێراقی کردووە، کە زۆر بە ڕوونیی و ئاشکرایی دان بە مافی حکومەتی ھەرێمەکان و پارێزگاکاندا دەنێت، بۆ بەڕێوەبردنی ھاوبەشی نەوت و گاز لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی.
موقەدەم بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجە، ھێزە ئەمنییەکان لە پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی ھاتووچۆ، ھەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبیلی بێ سەرەتا و دەستگیرکردنی ھەڵاتووان لە یاسایان ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵمەتەکە تا دوای جەژنی نەورۆز بەردەوام دەبێت و ئامانجیشان سەقامگیرکردنی باری ئەمنی و دڵنیایی دانە بە ھاووڵاتیان لە پاراستنی سەروماڵیان و ھێنانەئارای ڕەوشێکی ئارام.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، جارێکی تر وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی دواخستووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تا ڕادەیەک خاوبووەتەوە.
وەزارەتی دارایی، دەشڵێت، بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی و گەشتوگوزار و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و کارەبا و سەرۆکایەتییەکانی ھەرێم و ئەنجومەنی وەزیران و پەرلەمان و خانەنشینی سەربازیی و شارستانی، زیاتر دوانەکەوێت، بڕیاردرا لە داھاتی نەوتی مانگی دوو دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک بەردەوام بێت.
لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەری دادگای پشدەر ھەر چوار تۆمەتبارەکان بە پێی ماددەی (٢٥ ل،س،ع)، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە و لیکۆلینەوە بەردەوامە.
د. یاد نەقشبەندی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا ڕایگەیاند ، ساڵی ٢٠٢١، لە سلێمانی ١٦٠ منداڵ تووشی شێرپەنجە بوون و لە ئێستاشدا ٢ ھەزار و ٢٢٤ بۆ ٢ ھەزار و ٢٣٠ منداڵ لە نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرن.
وتیشی، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر خزمەتی تووشبووانی شێرپەنجە بکەن، پڕۆژەیەکیان ھەیە بۆ کردنەوەی سەنتەری دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە لە سلێمانی و پارێزگاکانی تری ھەرێمی کوردستان.
وتیشی، داھاتی حکومەتی ھەرێم مانگانە ترلیۆنێک و ٣٠٠ ملیار دینارە و موچەی موچە خۆرانیش تەنھا ٩٠٠ ملیار دینارە، بۆیە ھیچ بەھانەیەک بۆ دواکەوتنی موچە نیە و ئەگەر ڕەوشەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت لە پەرلەمانی کوردستان ھەڵویستیان دەبێت.
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانیش دەڵێت، لەم مانگەدا لە شاری سلێمانی دوو کرێکار کە مۆڵەتی مانەوەیان نەبووە لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایگەیاند، داواكاری خوێندكاران ئاراستەی لایەنی پەیوەندار دەكەن.