تەندروستی سلێمانی ھۆکاری ژەھراویبوونی ١٠٠ خوێندکارەکە ئاشکرادەکات
هەورامان
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی ٢٢ی ٩ی ٢٠٢٢ لە خوێندنگایەک لە ناوشاری سلێمانی زیاتر ۱۰۰ خوێندکار بەحاڵەتی سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشید تایبەت بەمنداڵان دەکەن بەمەبەستی بەدواداچوون لەو حاڵەتە لیژنەیەک پێکھێنرا.
راشیگەیاند، دوای سەردانی لیژنەکە و ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت، خواردن بۆ خوێندکاران لە فرۆشگەی خوێندنگەکە بەشێوەیەکی ناتەندروست ئامادەکرابوو، ھەروەھا ئەو ئاوەی لە رێگەی بیرەوە دابیندەکرێت و خوێندکاران بەکاریدەھێنن نەشیاوە بۆخواردنەوە ناگونجێت.