لاڤرۆڤ: ناتۆ ھەوڵ دەدات ھێز لە سنوورەکانی ڕوسیا بڵاوبکاتەوە
ئایار
٢٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا.
وتیشی، رێککەوتننامەی ئیستانبوڵ بۆ ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین جێبەجێ ناکرێت و ئەو کەشتیانەی گەنمی ئۆکراینیان بارکردووە بەرەو وڵاتە ھەژارەکان ناڕۆن، راشیگەیاند، ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا شەڕێکی ئابوورییان لە دژی روسیا راگەیاندووە، کە نرخەکانی لە جیھاندا بەرزکردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا داواشی کرد، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی فراوان بکرێت، بەجۆرێک وڵاتانی ئاسیا و ئەفریقاش لەخۆبگرێت، وتیشی، نیگەرانن لەو ھەوڵانەی بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەدرێن و ئەمریکا لەگەڵ ئێران و تایوان یاری بە ئاگر دەکات و روسیا کار بۆ زیندووکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەکات.