یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند، دوای گەنگەشەکردنی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لێکەوتەو دەنگدانەوەی خراپی لێ کەوتەوە، ئێمە لە یەکێتی زانایان  لە ڕوانگەی ھەستی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەیی خۆمان چاومان بە پرۆژە یاساکە کەوتووە. 

ڕاشیگەیاند، دوای خوێندنەوە و ھەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە، کە ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتیەو ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان ھەیە. 

لە درێژەی  ڕوونکردنەوەکەدا ھاتووە، لەم سۆنگەوە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان، پرۆژەی ناواقعی و نەگونجاو بە کلتور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کار، و ھەوڵی بە یاساکردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندی ھاوڵاتیان و کۆمەڵگەیە نەک زیاتر کردنی ئاریشە.