قائیمقامییەتی سلێمانی: چەند ماددەیەکی کیمیایی ھەیە نابێت بۆ بەرھەمی کشتوکاڵی بەکاربھێنرێت
کوردسات نیوز
٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
راشیگەیاند، بۆ دڵنیابوونەوە لە دەرمانەکان و بەرھەمی جوتیاران، بەردەوام چاودێری کارگەکانی بەرھەمھێنانی ماددە کیمییایی و کشتوکاڵییەکان و ھەموو خانووە پلاستیکییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی دەکەن. سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ داواشی لە ھاووڵاتیان کرد لە ھەر نوسینگەیەک یان خانووی پلاستیکییەک تێبینییان لەسەر ھەر دەرمانێک ھەبوو، قائیمقامییەتی سلێمانی لێ ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی دەستبەجێ رێکاری پێویست بگرنەبەر.