ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بۆ ٤١ کەس بەرزبووەوە
شنیار
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بە پێی ئامارێک کە لەلایەن تەلەفزیۆنی رەسمی ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە ، لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی ، تا ئێستا ٤١ کەس لە شارە جیاجیاکانی ئێران کوژراون، کە چەند کەسێکیان لە ھێزە ئەمنییەکانن، بەڵام رێکخراوی ھیومەن رایتس وۆچ ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، تا ئێستا ٥٠ خۆپیشاندەر کوژراون.
بە پێی زانیاریە رۆژنامەوانییەکانیش، تەنھا لە پارێزگای گیلان ٧٣٩ خۆپیشاندەر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراون کە ٦٠ یان ژنن ، لیژنەی پاراستنی رۆژنامەنوسانیش کە بارەگاکەی لە ئەمریکایە ئاشکرایکردوە، تا ئێستا ١١ رۆژنامەنوس دەستگیرکراون.