حکومەتی ھەرێم زیاتر لە ٦٢٨ ملیۆن دۆلار قەرزی کۆمپانیاکانی نەوتی داوەتەوە
هەژار
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا حکومەتی ھەرێم ٢٠٦ ملیۆن و ١٠٤ ھەزار و ٦٢٦ دۆلار و لە سێ مانگی دووەمی ئەمساڵیشدا ٤٢٢ ملیۆن و ٤٦٥ ھەزار و ٥٧٦ دۆلاری قەرزی ساڵانی پێشووی کۆمپانیاکانی نەوتی داوەتەوە.
کۆمپانیای دیلۆیت لە دواین راپۆرتی خۆیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، کۆی بەھای نەوتی فرۆشراو لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ زیاتر لە سێ ملیار و ٧٨٩ ملیۆن دۆلار بووە و زیاتر لە ٢ ملیار و ٢١٧ ملیۆن دۆلار بۆ دانەوەی قەرز و خەرجییەکانی بەرھەمھێنان و فرۆشتنی نەوت خەرجکراوە، تیکڕای پوختەی داھاتیش کە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت زیاتر لە یەک ملیار و ٥٧١ ملیۆن دۆلار بووە و بۆ مووچەی فەرمانبەران و جێبەجیکردنی پڕۆژەکان تەرخاندەکرێت.