بریندارێکی دیکەی رووداوەکەی خەلەکان گیانی لەدەستدا
٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
رۆژی ٢٢ ی ئەم مانگە رووداوێکی ھاتووچۆ لەنێوان بارھەڵگرێک و پیکابێکی تۆیۆتا لەسەر رێگەی ناحیەی خەلەکان روویدا و بەھۆیەوە پێنج کەس گیانیانلەدەستدا کە چوار کەسیان ئەندامی یەک خێزان بوون و خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بوون، ھەروەھا دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی ھاتووچۆکەی خەلەکان بە ناوی "عەبدوڵا ئەحمەد" گیانی لەدەستدا کە ماوەی سێ رۆژ بوو لە نەخۆشانە بوو.
وتیشی، ئەو کەسە تەمەنی "٤٥" ساڵە و باوکی پێنج منداڵە و لەکاتی رووداوەکەدا شۆفێری پیکابەکە بووە.