فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندێکی پارێزگای دھۆکیان بۆردومان کرد
ئاکار
٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
ھاوڵاتییەکی گوندی کورتکا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، نزیک سەعات ١١ی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی کورتکا و میرگەڕێشیان لە قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دھۆک بۆردومان کرد و لە سنوری قەزای ئامێدیش زنجیرە چیای مەتینایان بۆردومان کرد.
بەپێی زانیارییەکان، بۆردومانەکانی تورکیا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام لە بەشێک لەو ناوچانە ئاگرکەوتەوە.
بەھۆی بۆردومانی سوپای تورکیا بۆسەر گوندەکانی پارێزگای دھۆک، تا ئێستا ٢٤ گوند لە سنوری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ چۆڵکراون و دانیشتووانەکەی بە ناچاری ماڵ و ڕەز و باخ و مەڕوماڵاتیان جێھێشتووە.