د. یاد نەقشبەندی بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا ڕایگەیاند ، ساڵی ٢٠٢١، لە سلێمانی ١٦٠ منداڵ تووشی شێرپەنجە بوون و لە ئێستاشدا ٢ ھەزار و ٢٢٤ بۆ ٢ ھەزار و ٢٣٠ منداڵ لە نەخۆشخانەکە چارەسەر وەردەگرن.
وتیشی، بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر خزمەتی تووشبووانی شێرپەنجە بکەن، پڕۆژەیەکیان ھەیە بۆ کردنەوەی سەنتەری دەستنیشانکردنی پێشوەختەی شێرپەنجە لە سلێمانی و پارێزگاکانی تری ھەرێمی کوردستان.
وتیشی، داھاتی حکومەتی ھەرێم مانگانە ترلیۆنێک و ٣٠٠ ملیار دینارە و موچەی موچە خۆرانیش تەنھا ٩٠٠ ملیار دینارە، بۆیە ھیچ بەھانەیەک بۆ دواکەوتنی موچە نیە و ئەگەر ڕەوشەکە بەمشێوەیە بەردەوام بێت لە پەرلەمانی کوردستان ھەڵویستیان دەبێت.
سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانیش دەڵێت، لەم مانگەدا لە شاری سلێمانی دوو کرێکار کە مۆڵەتی مانەوەیان نەبووە لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.
بەڕێوەبەری تەكنیكی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیش رایگەیاند، داواكاری خوێندكاران ئاراستەی لایەنی پەیوەندار دەكەن.
چالاکوان و رۆژنامەنوسە سزادراوەکانی بادینان لە نامەیەکیاندا نووسیویانە، " کۆی پرۆسەی (دەستگیرکردن و شێوازی لێکۆڵینەوە و ھەڵسوکەوت و دادگاییکردنیان) لەلایەن دەزگا ئەمنی و حکومی و دادوەرییەکانی ھەولێر، دەرخەری نادادییەکی قووڵ و غەدرێکی مێژوویی و بێ ویژدانییەکی لەڕادەبەدەربوون و دژبە بەندەکانی دەستوری عێراق و جاڕنامەی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتیش بوون.
ئاماژەشیان بەوەکردووە، لە زیندان قەدەغەی بینینی پارێزەرەکانیان لێکراوە و توندوتیژییان بەرامبەر کراوەو دەشڵێن، راپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەرچاوترین بەڵگەی بێ تاوانی ئەوان و زۆرداری دەزگاکانی ئیدارەی ھەولێرن .
چالاکوان و رۆژنامەنوسە سزادراوەکانی بادینان ئاشکرایان کردووە، ئیفادەکانیان گۆڕدراوە، ھەڕەشەی خێزانییان لێکراوە، ئەشکەنجە دراون و بە ناچاریش ڤیدیۆیان پێکراوە. ئەمە جگە لەوەی ھێزە ئەمنییەکان ھەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکانیان و لەناو خێزانەکانیان دەستگیکراون و بەرەو شوێنی نادیار بردراون.
حکومەتی ھەرێم رایگەیاندووە، بە پێی ماددەی ١١٢ی دەستوری عێراق بواری نەوت و گاز لە دەسەڵاتی حەسری حکومەتی فیدراڵی نیە وئەم ماددەیەش دانی ناوە بە مافی ھەرێمی کوردستان بۆ دەرھێنان و پەرەپێدانی نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان.
لەم بوارەدا ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی نا بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی یاسایەک دەربکات بۆ نەوت وگاز کە ڕەشنووسەکەشی ئامادەکرا و پەسەندکرا لەلایەن ھەردوولاوە لە شوباتی ساڵی ٢٠٠٧، لەبەر ئەوەشی ڕەشنووسە ھاوبەشەکە یەک لایەنە لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە گۆڕانکاری جەوھەری تێدا کرا بەبێ ھەرێم و خاڵیکرایەوە لە دەسەڵاتە دەستوورییەکانی ھەرێم، بۆیە پەرلەمانی کوردستان بە پشتبەستن بە دەسەڵاتە دەستورییەکان یاسای نەوت و گازی ھەرێمی تەشریع کرد و لە دوای کەوتنە بواری جێبەجێ ئەم یاسایە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتووە، لە دوای بڕینی بەشە بوودجەی ھەرێم، بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی داراییش نەوتی ھەرێم ھەناردە کرا بۆ دابینکردنی مووچە و خزمەتگوزارییە گشتییەکان. باس لەوەش کراوە، لە کاتێکدا دەبوو ھەموو لایەنەکان پاڵپشتی ئەو کەشە ئەرێنییەیان بکردایە لە نێوان حکومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ، بەڵام دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی دەرکرد بەبێ ڕەچاوکردنی بنەما دەستوورییەکان بە پشتبەستن بە یاسا مەرکەزییەکانی رژێمی بەعسی پێشوو کە ناکۆکن لەگەڵ بنەماکانی فیدڕاڵیەتدا.
حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕیارە دەبێتە ھۆی زیاتر ئاڵۆزکردنی بابەتەکە و چارەسەرنەکردنی کێشەکە و ھەرێمیش جەخت دەکاتەوە لەسەر ئەوەی ئەم بڕیارە نادادپەروەرانە و نادەستورییە و دژ بە ماف و دەسەڵاتە دەستورییەکانی ھەرێمی کوردستانە و قبوڵکراو نییە.
حکومەتی ھەرێم جەختیشیکردووەتەوە، دەستبەرداری مافەکانی ھەرێمی کوردستان نابێت، لەم سۆنگەیەشەوە لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دەستوری بنەڕەتی بۆ ئەم بابەتە، سەرەڕای ئەوەی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان داوای کرد و ھەوڵیدا کە ئەم داوایە دوابخرێت و دەرفەتێک بدرێت بۆ ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی داھاتوودا ڕێکبکەوێت.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا حکومەتی ھەرێم رایگەیاندووە، ھەموو رێکارێکی دەستوری و یاسایی و دادوەری دەگرێتەبەر بۆ دەستەبەرکردن و پاراستنی ھەموو ئەو گرێبەستانەی کە لە بواری نەوت و گازدا کراون.
حکومەتی ھەرێم وەڵامی دادگای باڵای فیدراڵی عێراقی دایەوە
حسێن حەمە کەریم وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، تا ئێستاش قۆناغی تەندەرین بۆ دروستکردنی نۆ بەنداو لە ھەرێمی کوردستان یەکلایی نەکراوەتەوەو بەردەوام کاری لەسەر دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، ژمارەیەک بەنداوی دیکە لە ھەرێمی کوردستان کە لەماوەی رابردوو بودجەیان بۆ تەرخانکرا بۆ نۆژەنکردنەوە لە ئێستادا بەردەوام کاری تێدا دەکرێت.
ئەبوبەکر تەیب حەسەن سەرپەرشتیاری پڕۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، گۆڕانکارییەکانی کەشوھەوا بەشێک لە کارەکانی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی راگرتووەو چاوەڕوان دەکرێت لە دوای ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە دەست بەکارەکان بکەینەوە و بەپێی بودجەی بەردەست کار لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بکرێتەوە و لە ٤٠٪ کارەکانی جێبەجێکراوە.
وتیشی، بۆ دیاریکردنی بودجەی ئەمساڵ و تەواو کردنی بەشەکانی تری پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی لە ماوەی رابردوو نوسراویان ئاڕاستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن کردووەو داوایان کردووە بودجەی ٢٠٢٢ پرۆژەکە دیاریبکرێت و ئەوانیش نوسراوەکەیان بەرزکردووەتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نوسراوەکەیان نەدراوەتەوە و نازانن چەند بودجە بۆ ئەمساڵ دابیندەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی کانی سپیکە لەشاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خاوەن مارکێتێک و چەند کەسێکدا دروستبو و بەھۆیەوە چوار کەس بە چەقۆ بریندار بوون .
ئاشکراشیکرد، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو توانرا لەلایەن بنکەی پۆلیسی ھەواری شار و بەھاوکاری بەشی پۆلیسی فریاکەوتن ھەشت تۆمەتبار لەو ڕووداوەدا دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئوتومبێلێک و دوو چەک لە جۆری کڵاشینکۆف و دەمانچە و چەند چەقۆیەکدا، دواتر لە لایەن بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە توانرا تۆمەتبارێکی دیکە لەسەر ھەمان دۆسیە دەستگیربکرێت .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوشکردووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران کە ژمارەیان نۆ کەسە، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
لە کۆبوونەوکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە داوایکرد ئەڵمانیا ھاوکار بێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەی ئێستای عیراق.
راشیگەیاند، ئامانجی سەرەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان چارەسەرکردنی کێشەکانە بە گفتوگۆ و پاراستنی یەکڕیزی کورد و دابینکردنی ئارامی و ئاسایش لە عێراق و بەگژداچوونەوەی ھەموو ئەو پلان و ھەڕەشانەی کە لەسەر ھەرێمی کوردستان و عیراقن.
لایخۆشیەوە کلێمنس زێمتنەر کونسڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا بەردەوام دەبێت لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ھەر کوێیەکی جیھان بێت، ھاوکات بەردەوام دەبێت لە پێدانی راوێژی سەربازی و ئەمنی بە ھێزە عیراقییەکان بۆ زیاتر بەھێزکردنی ئەو ھێزانە لە ووڵاتەکە.
بەشدار حەسەن پارێزەری بێریڤان ئەیوب بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دادگاییکردنەکەی ئەمڕۆی بێریڤان ئەیوب دواخراوە و رۆژی ٢٨ی ئەم مانگە بۆ دادگاییکردنی دیاریکراوە.
کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستانیش لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، خەریکە دواخستنی پرۆسەکانی دادگاییکردن لە ھەرێمی کوردستان دەبێتە دیاردە.
دوپاتیشیکردەوە، سازش لەسەر ئازادی رادەبڕین ناکەن و رێگە نادەن ھیچ کەسێک بە تۆمەتی سیاسی بخرێتە زیندانەکانەوە.
دەقی روونکردنەوەکە...
ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی ھەرێم
بە پێی ڕوونکرنەوەیەک لە قائیقامییەتی قەزای ناوەندی ھەولێرەوە، ئەو ھەواڵەی کە ئەمڕۆ لە کۆمەڵێک پەیچی ناو فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، کە خانووەکەی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی ھەرێم کارەبای سەرپێچی ڕاکێشاوە و لە لایەن تیمەکانی بڕینی کارەبای سەرپێچیەوە کارەباکەیان بڕدراوە دوورە لە ڕاستییەوە و ھیچ پەیوەندیەکی بە بەڕێزیانەوە نیە.
بەڵکو خانووەکان سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەن، بۆیە ئێمە سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەینەوە و بەڕێز جێگری سەرۆک لە ساڵی (٢٠١٤) ەوە لەم خانووانە بەرپرسیار نییە، بەڵکو سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن.
نووسینگەی میدیایی جێگری سەرۆکی ھەرێم
٢٠٢٢/٢/١٤
دوای کۆبوونەوەکەش دڵشاد شیھاب راوێژکاری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ پرسی ھەڵبژاردنەکان سەردانی گۆڕانیان کرد و لەداھاتووشدا سەردانی سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەن بۆئەوەی ھەموو حزبەکان ھاوکاربن لە بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە ھەموو ڕووەکانەوە.
کاردۆ محەمەد رێکخەری ژووی پەرلەمان و حکومەتیش لە گۆڕان رایگەیاند، وەک گۆڕان دەیانەوێت ھەڵبژاردنەکان لە کاتی خۆی بەڕێوەبچێت و ھەردوولاش لەگەڵ ئەوە بوون بە سازان بڕیار لەسەر ھەڵبژاردنەکان بدرێت.
ئامانج لە فێستیڤاڵەکەش زیاتر رێکخستنەوەی فرۆشتنی دەرمان و بەرزکردنەوەی کولیتی دەرمان بوو بۆئەوەی ھاووڵاتیان سوود لە دەرمانی نوێی ئەو کۆمپانیایانە ببین.