ھێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان چڕدەبنەوە
ئایار
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ پێنجەم رۆژ لەسەریەک لە ناوچەکانی ژێر دەستی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژھەڵاتی سوریا بەردەوامە و ئەمڕۆش تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ژمارەیەک گوند و ناوچەی لە سنووری ناحیەی زرگان لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای حەسەکە و سنووری کۆبانێ بۆردومانکردووە، لەناو ئەو شوێنانەی بۆردومانکراون پاڵاوتگەی نەوت و غاز و خاڵی سەربازیی ھەیە، بەڵام ھێشتا زیانی ھێرشەکان نەزاندراون.
ھاوکات ئاژانسی ھاوار بڵاویکردەوە، تورکیا ھێرشە ئاسمانییەکانی لە سنووری مەنبج چڕکردووەتەوە و بەرەبانیی ئەمڕۆ ژمارەیەک گوندی لە سنوورەکانی رۆژئاوای مەنبج بۆردومانکردووە.