ھۆشداری دروستبوونی لافاو لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان دەدرێت
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢
کاروان سەباح بەڕێوەبەری گشتی سەرچاوەکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی عێراق ئاگادارکردنەوەیەکیان بۆ ھاتووە کە پێشبینی دەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و ھەینی و شەممە بارانی بەخوڕ ببارێت و ئەگەری ھەستانی لافاو ھەیە لە ھەندێک ناوچەی عێراق.
وتیشی، داوایانلێکراوە کە ئامادەکاری بکەن بۆ روبەڕوبوونەوەی لافاو و خاوێنکردنەوەی مەنھۆڵەکان و ئەوانیش ئامادەکاری پێویست دەکەن.