ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق بۆ ھەرزانکردنی نرخی کارتی مۆبایل و ئەنتەرنێت رایگەیاند، ئەو بڕیارە ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و لە سەرەتای مانگی داھاتووەوە ھاوشێوەی عێراق، نرخی کارتی مۆبایل لە ھەرێم ھەرزان دەبێت.

رۆژی سێشەممە ھەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارداوە بە لابردنی ٢٠%ی باجی سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن، بەوەش نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بە رێژەی ٢٠% کەمدەبێتەوە و لەسەرەتای مانگی داھاتووەوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.