بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا ھێزەکانیان لە ئەرکی رەسمی و راپەڕاندنی رێکارە یاسایی و ئەمنییەکانی خۆیاندا بوون لە بازگەی سلێمانی، دوو ئۆتۆمبێل خاڵی پشکینینەکەیان بەزاندووە و ھەڵاتوون، دواتر شەڕ و رووبەڕووبوونەوە لە نێوانیان روویداوە و دوو  کارمەندنی ئاسایش برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گرتنەبەری رێکاری ئەمنی بەرامبەریان، تەقەکەرە  بە برینداری دەستگیرکراوە و تۆمەتباری دووەمیش دوای وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی، دەستگیرکراوە.

‏‎دوای پشکنینەکان دەرکەوتووە لەناو ئۆتۆمبێلی یەکێک لە تۆمەتبارە ھەڵھاتووەکان بارێکی چەکی تێدابووە کە لە ٢٦٧ پارچە چەک و فیشەک و تەقەمەنی پێکھاتووە و تۆمەتبارەکە مەرامی بووە ھەڵبێت و لەدەرەوەی یاسا خۆی دەربازبکات.

‏‎بەپێی زانیارییەکان دەرکەوتووە، تۆمەتباری لەیاسا ھەڵھاتوو کە بەبرینداری دەستگیرکراوە، پێشتر لەلایەن دادگاوە داواکراو بووە، ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بریندارەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.